باڵیۆزی عێراق لە تاران بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوە کرا

بەشی ئێران- ڕۆژی شەممه 23ی ئایار، باڵیۆزی عێراق له تاران بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران کرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پاش ئەوەی ئەندامانی گرووپە جیایخوازەکان بانگهێشتی مەراسیمێکی فەرمی لە هەرێمی کوردستان کران و هەروەها درێژەی جموجۆڵی بەشێک لەو گرووپانە لە ناوچەکانی سەرسنووری ئێران و عێراق، باڵوێزی عێراق لە تاران بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوە کرا.

بەرپرسی ئیدراەی یەکەمی کەنداوی فارس لە وەزارەتی دەرەوەی ئێران، وێڕای ئاگادارکردنەوەی باڵوێزی عێراق ناڕەزایەتی توندی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی پێگەیاند ئەوەش لەسەر بانگهێشتی ئەندامانی گرووپە جیایخوازەکان و درێژەدان بە چالاکییەکانی بەشێک لە گرووپانە لە هەرێمی کوردستانی عێراق و لەسەر سنوورەکانی ئێران.

News Code 221443

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha