بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ناسر کەنعانی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەمدواییانەدا لەبارەی کردنەوەی باڵیۆزخانە، کۆنسوڵخانە و هەروەها نوێنەرایەتی تاران لە رێکخراوی هاریکاری ئیسلامی لە سعوودیە رایگەیاندبوو: "لە هەردوو رۆژی سێشەممە و چوارشەممەی ئەم هەفتەیە بە فەرمی باڵیۆزخانەی ئێران لە شاری ڕیاز و کونسوڵخانەی گشتی لە جەدە و نووسینگەی نوێنەرایەتیی ئێران لە رێکخراوی هاریکاری ئیسلامی دەکرێنەوە".
ناسر کەنعانی وردەکارییەکانی ئەو هەنگاوەی وڵاتەکەی ئاشکرا کرد و، گوتی سێ نوێنەرایەتییەکەی دیپلۆماسیی کۆماری ئیسلامی ئێران کە پێکهاتوون لە هەر یەک لە؛ باڵیۆزخانە لە ریازی پایتەختی سعووودیە، کۆنسوڵخانە لە شاری جەددە و هەورەها نوێنەرایەتیی لە رێکخراوی هاریکاری ئیسلامی بۆ ئاسانکاری کردن لە کاروباری حاجیان.
Your Comment