پارێزگاری کرماشان ئامادەیی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بۆ کردنەوەی مەرزی شۆشمێ دەربڕی

بەشی کرماشان- لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ پارێزگاری هەڵەبجە؛ پارێزگاری کرماشان ئامادەیی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بۆ کردنەوەی مەرزی شۆشمێ دەربڕی

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە لە میانەی سەردانێكدا بۆ ئێران لەگەڵ محەمەد تەییب سەحرایی پارێزگاری كرماشان لەسەر كردنەوەی مەرزی شوشمێ گفتوگۆیان کرد.

له كۆبوونەوەکەدا پارێزگاری هەڵەبجە كرانەوەی پرۆسەی گەشتیاری بۆ هاووڵاتیان لە مەرزی شۆشمێ - تەوێڵەوە بەگرنگ باس كرد و هەنگاوەكانی ئامادەكاریی ئیدارەی پارێزگای هەڵەبجەی لە مەرزەكەوە بۆ باس كردن.

لای خۆشیەوە پارێزگاری كرماشان ئامادەیی كۆماری ئیسلامی ئێرانی بۆ ئەو هەنگاوە خستەڕوو و جەختی لەوەكردەوە، ئەوان پێیان باشە هەرچی زووە مەرزەكە بكرێتەوە.

News Code 221573

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha