ڕێبەری باڵای شۆڕش: پێشوازی لە گەڕانەوەی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ میسر دەکەین

بەشی ئێران- رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ئاماژەی دابە وتەکانی سوڵتانی عومان کە باسی لە خواستی میسر کرد بۆ گەڕانەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ کۆماری ئسیلامیی ئێران و جەختی کردەوە: "ئێمە پێشوازی لە گەڕانەوەی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ میسر دەکەین".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئایەتۆڵڵا خامنەیی، رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ دوشەممە لەمیانی دیدارێکدا لەگەڵ هەیسەم بن تاریق، سوڵتانی عومان، رایگەیاند: "زیادکردنی هاوکارییەکانی نێوان عومان و ئێران گرنگە، چوونکە هەردوو وڵات هاوبەشی ڕێڕەوی ئاوی زۆر گرنگی گەروی هورمزن، ئێمە پێمانوایە کە فراوان کردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات لە هەموو بوارەکاندا، سوودی بۆ هەردوولا هەیە".

ئایەتۆڵڵا خامنەیی ئاماژەی دا بە دانوستانەکانی نێوان ئێران و عومان و ڕایگەیاند: "پێویستە بەدواداچوونی جددی بۆ ئەو دانوستانانە بکرێت تا دەگاتە ئەنجامێکی بەرجەستە و دواجاریش پەیوەندییەکان فراوانتر بکرێت".

رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ئاماژەی بە مەترسیی بوونی ڕژێمی زایۆنی لە ناوچەکەدا کرد و زیاتر وتی: "سیاسەتی ڕژێمی زایۆنی و لایەنگرانی ڕژیمی زایۆنیستی دروست کردنی ناتەبایی و نەبوونی ئاشتییە لە ناوچەکە، بۆیە هەموو وڵاتانی ناوچەکە پێویستە گرنگی بەم بابەتە بدەن".

هەروەها ئاماژە بە بەیاننامەی سوڵتانی عومان سەبارەت بە ئامادەیی میسر بۆ دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران، کرد و  جەختی کردەوە: "ئێمە پێشوازی لەم هەڵوێستە دەکەین و لەمبارەیەوە هیچ کێشەیەکمان نییە".

ڕێبەری باڵای شۆڕش لەبارەی دەستپێکردنەوەی پەیوەندیەکانی ئێران و سعوودیە، روونیکردەوە: "ئەم بابەتانە دەرئەنجامی سیاسەتی باشی دەسەڵاتدارێتیی بەڕێز ڕەئیسییە بۆ فراوان کردن و پتەو کردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ دراوسێ و وڵاتانی ناوچەکە".

News Code 221543

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha