دروست کردنی بەنداو لەلایەن تورکیاوە مەترسی گەورەی لەسەر ئێران دروست کردووە

ماوەی چەند ساڵە تورکیا بەبێ لەبەرچاو گرتنی لێکەوتە ژینگەییەکان دەستی کردووە بە دروست کردنی چەندین بەنداو و حکوومەتی ئەو وڵاتەش گوێ لە هیچ هۆشدارییەکە لەوبارەوە نادات و درێژە بە پڕۆژە خەیاڵییەکانی ئەدات.

۳۰ ساڵی ڕابردوو تورکیا ۵۸۵ بەنداوی دروستکردووە، کە ۲۲ بەنداویان لەسەر ڕووباری دیجلە و فورات بووە.

دروست‌کردنی بەنداو لەسەر ڕووبارەکانی دیجلە و فورات هۆکاری ئەو وشکەساڵییە سەختەی عێراقە کە خەڵکی ئێرانیش بەدەست خاک خۆڵەکەیەوە وەڕەزن.

 لە لایەکی ترەوە ئەم کارەی تورکیا وایکردووە تاڵاوی زۆر گرنگ و ستراتیجیی (هورالعظیم) وشک بێت و کاریگەرییەکی ژینگەیی زۆر دژواری لەسەر ئێران دروست کردووە.

لە لایەکی دیکەوە لە پرۆژەیەکی دیکەدا تورکیا پلانی داناوە بۆ دروستکردنی بەنداوێک لەسەر ڕووباری ئەرەس کە ئاوی ئەم ڕووبارە بە ڕێژەی زیاتر لە ۵۰% کەم دەکاتەوە و ئەوەش مەترسیی گەورەی ژینگەیی لە بەشێکی دیکەی ئێراندا دروست دەکات.

News Code 221817

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha