عێراق
-
سەرۆکی پارتی داوای قەرەبوو کردنەوەی سەرجەم قوربانییانی جینۆساید دەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مهسعوود بارزانى پهیامێک ئاراستهى حکوومهتى عێراق دهکات و داوا دهکات قەرەبووى سەرجەم قوربانییانی جینۆساید بکرێتهوه لهگهڵ گەڕاندنەوەی مافەکانیان.
-
سەربازە هۆڵەندییەکان هەرێمی کوردستان جێدێڵن
بەشی جیهان- 125 سەربازی هۆڵەندا کە ئەرکی پاراستنی ئاسایشی فڕۆکەخانەی هەولێریان لە ئەستۆ گرتبوو هەفتەی دابێ دەگەڕێنەوە وڵاتەکەیان.
-
ڕێبەری باڵای شۆڕش بۆ سەرۆککۆماری عێراق:
دۆخی ئێستاکەی حکوومەت و دەوڵەتی عێراق، ئەنجامی یەکڕیزیی گەڵ و گرووپە عێراقییەکانە
بەشی ئێران- ئایەتۆڵڵا عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە کۆبوونەوە لەگەڵ عەبدوللەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق و شاندی یاوەری جەختی لەوە کردەوە پێشڤەچوون، خۆشگوزەرانی و سەربەخۆیی عێراق بۆ ئێران زۆر گرنگن.
-
له کۆنگرهیهکی رۆژنامهوانی هاوبەشدا لەگەڵ هاوتا عێراقییەکەی:
ئیبراهیم ڕەئیسی: بههێز کردنی پهیوهندیهکانی نێوان ئێران و عێراق خواستی دوولایەنەیە
بەشی ئێران- هەردوو سەرۆککۆماری ئێران و عێراق له کۆنگرهیهکی رۆژنامهوانیدا ناوهڕۆکی کۆبوونهوهکهی ئەمڕۆیان ئاشکرا کرد، ههردوولا جهختیان لهسهر بههێز کردنی پهیوهندیهکانی نێوان بهغدا و تاران کردهوه.
-
بەرپرسی باڵای یەکێتی:
ماوەی سێ هەفتەیە حکوومەتی هەرێم بە تانکەر نەوت هەناردەی تورکیا دەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕاوێژکاری مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتی بۆ کاروباری وزە رایدەگەیەنێت، حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەماوەی سێ هەفتەی رابردوودا، رۆژانە 40 هەزار بەرمیل نەوتی لەڕێگەی تانکەرەوە بۆ تورکیا هەناردە کردووە.
-
بەرپرسانی عێراقی ڕایانگەیاند:
ناسنامەی عێراقی بۆ ئەندامانی باڵا و گریلاکانی پەکەکە دروست کراوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- تۆڕێکی پسپۆڕ لەبواری ساختە کردنی ناسنامە، ناسنامەی عێراقییان بۆ گریلاکانی پەکەکە لە عێراق دروست کردووە.
-
کەشتییە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان بەندەری جەیهانی تورکیایان بەجێهێشت
بەشی جیهان- ئەو بارهەڵگرانەی نەوتی خاوی هەرێمی کوردستانیان دەگواستەوە، بەهۆی زۆریی چاوەڕوانییان بەبەتاڵی تورکیایان بەجێهێشتووە.
-
سەرۆک ئەركانی سوپای عێراق دۆخی ئەمنیی کەرکووک بەسەر دەکاتەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆک ئەركانی سوپای عێراق بە یاوەریی شاندێک گەیشتە کەرکووک.
-
وەزیرانی دەروەی ئێران و عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا
بەشی ئێران- وەزیری دەرەوەی عێراق پهیوهندیهکی تهلهفۆنی لهگهڵ وەزیری دەرەوەی ئێران ئهنجام دا.
-
چاودێرێکی سیاسی:
یەکێتیی نیشتمانی بە ئاشکرا پارەی مووچەخۆرانی سلێمانی دەدزێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- چاودێرێکی سیاسی ڕایگەیاند یەکێتییەکەی بافڵ تاڵەبانی داهاتی ئە سنوورەکانی سلێمانی بەتەواوی دەدزرێت و بەوەش نەوەستاوە، دەستی بردووە بۆ قووت و مووچەی خانەنشینان.
-
حکوومەتی عێراق بڕیاری دا 200 ملیار دینار بۆ هەرێم بنێرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کورستان- وتەبێژی حکوومەتی عێراق ئاشکرای دەکات، کە بڕیاری ناردنی 400 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان دراوە، بەڵام نیوەی ئەو بڕە خەرج دەکرێت.
-
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان:
هەوڵ بۆ تێکدانی ئەو کەشە ئەرێنییە دەدرێت کە لەنێوان هەولێر و بەغدا خەریکە دروست دەبێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، هێرشی سەر گوندی پەلکانە هەوڵێکی نەزۆکە بو تێکدانی ئەو کەشە ئەرێنییەی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی فیدڕاڵ خەریکین دروستی دەکەین.
-
حکوومهتى عێراق بڕیاری بە ناردنی پاره بۆ ههرێمی کوردستان دا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- حکوومهتى عێراق ڕهزامهندیی نیشان دا بۆ ناردنى گوژمهیهک پاره بۆ ههرێمى کوردستان.
-
دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەستگیر کردنی 10 چەکداری داعش راگەیاند
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق راگەیاند کە لە میانی زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆندا 10 تیرۆریستی داعش دەستگیر کراون.
-
سەرۆکوەزیرانی عێراق:
هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان بەمزووانە دەست پێدەکاتەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکوەزیرانی عێراق جەختی لەوە کردەوە کە لە هەفتەی داهاتوودا هەناردە کردنی نەوتی هەرێمی کوردستان دەست پێدەکاتەوە.
-
بەرهەمە کشتوکاڵییەکان لەسەدا ۵۲ی هەناردەی پارێزگای کوردستان پێکدێنن
بەشی کوردستان- چاودێری دەروازە سنوورییەکانی کوردستان دەڵێت لەسەدا ۵۲ی هەناردەی پارێزگای کوردستان پێکدێنن کە ڕوانەی وڵاتانی عێراق، تورکیا و هیند دەکرێت.
-
میدل ئیست ئای:
تورکیا و عێراق داوای یاسایی خۆیان لەسەر یەکتر دەبەنە ئەمریکا
بەشی جیهان- گۆڤاری میدل ئیست ئای، ئیدیعا دەکات عێراق داوای لە واشنتۆن کردووە لە سەروەت و سامانی ئەنقەرە لە ئەمریکا غەرامە 1 ملیار و 400 ملیۆن دۆلارییەکەی تورکیا کە لەلایەن دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتییەوە بەسەر ئەو وڵاتەدا سەپاوە خەرج بکرێت، ئەمەش بەهۆی هەناردەکردنی ئارەزوومەندانە نەوتی هەرێمی کوردستانەوە لەلایەکی دیکەوە تورکیاش هەوڵدەدات داوای یاسایی هاوشێوە لە ئەمریکا تۆمار بکات بۆ بەدەست هێنانی 500 ملیۆن غەرامەی بەغدا لە سەروەت و سامانی ئەو وڵاتە لە ئەمریکا.
-
بە بەشداریی ئێران کۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی ئاو لە بەغدا بەڕێوەدەچێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەغدا ئامادەکاری دەکات بۆئەوەی سەرەتای مانگی ئایاری داهاتوو سێیەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی ئاو بە بەشداری شاندەکانی تورکیا، ئێران، سووریا و لایەنە نێودەوڵەتییەکانی دیکە بەخۆوە ببینێت.
-
حکوومەتی عێراق هەوڵەکانی بۆ نەهێشتنی کۆچی نایاسایی دەست پێدەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ڕێنمایدا بە ئامادەکردنی لێکۆڵینەوەیەکی ورد و گشتگیر لەسەر پرسی سنووردارکردنی کۆچی نایاسایی.
-
سەرۆک وەزیرانی عێراق:
هیچ رژێمێک تاوانی هاوشێوەی ئەنفالی لە دژی گەلەکەی خۆی ئەنجام نەداوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، تاوانی ئەنفال یەکێکە لە دڕندانەترین ستەمکاری و دوژمنکاری کە تاکوو ئێستا رژێمێک بەرامبەر بە هاووڵاتییانی خۆی ئەنجامی دابێت.
-
دوو ڕێکخراوی نێونەتەوەیی هۆشداری دەدەن:
پاشهاتەکانی نەبوونی متمانە لەنێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق
بەشی جیهان- ڕێکخراوی برایان و پەیمانگای توێژینەوەکانی جەنگ هۆشدارییان داوە نەبوونی متمانە بەیەکتر و ناهەماهەنگیی لە نێوان هێزی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان و سوپای عێراق بووەتە هۆی سەرهەڵدانەوەی داعش لەناوچە کێشەلەسەرەکاندا.
-
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق:
خاکی عێراق نابێتە ڕێگایەک بۆ هێرش کردنەسەر دراوسێکان
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق جەختی لەوە کردەوە کە سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەی هەوڵ دەدات چارەسەری ئەو کێشانە بکات کە ڕێگری دەکەن لە تۆکمە کردنی پێوەندییەکانی عێراق و تورکیا.
-
سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
عێراق و ههرێمى كوردستان به بايهخێكى زۆرهوه له پهيوهندييهكانيان لهگهڵ ئيتاليا دەڕوانن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سهرۆكى ههرێمى كوردستان له ڕۆما لهگهڵ ئهنتۆنيۆ تايانى، وهزيرى دهرهوهى ئيتاليا كۆبووهوه.
-
بۆچی سەرەڕای ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا هەناردەکردنی نەوتی هەرێم هێشتا دەستی پێنەکردۆتەوە
بەشی جیهان- ڕۆژنامەی نیو عەرەب، لە ڕاپۆرتێکدا باس لەمە دەکات کە سەرەڕای ڕێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا لەسەر دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە، ناکۆکی لەسەر دەسەڵاتدارێتیی پارە هەڵگرتن لە هەژماری نەوت و خاوەندارێتی بۆری نەوتیی کەرکووک-جەیهان ڕێگری کردووە لە هەناردە کردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا.
-
بەڕێوەبەری پێشووی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی:
پێویستە تورکیا لەسەر داخستنی ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕووی فڕۆکەخانەی سلێمانی پاساوی یاسایی بدات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەڕێوەبەری پێشووی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەڵێت پێویستە تورکیا لەسەر داخستنی ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕووی فڕۆکەخانەی سلێمانی پاساوی یاسایی بدات به عێراق.
-
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ نووری مالیکی کۆ بوویەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدای کردووە و چاوی بە چەند بەرپرسێکی حکوومی و حزبیی کەوتووە.
-
سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرۆکی هەرێمی کوردستان دۆخی ئابووری و چارەسەر کردنی کێشەکانیان تاوتوێ کرد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سهرۆكى ههرێمى كوردستان له بهردهواميى ديدار و كۆبوونهوهكانيدا له بهغدا، لهگهڵ محهمهد شياع سوودانى، سهرۆک وهزيرانى عێراقى فيدراڵى كۆ بووهوه.
-
وتەبێژی حکوومەتی ھەرێم:
پەلاماری فڕۆکەخانەی سلێمانی ئەنجامی رەفتاری دەسەڵاتێکی خۆسەپێنی حزبییە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی حکوومەتی ھەرێم رایگەیاند، نیگەرانن لە پەلاماردانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و پێویستە کۆتایی بەو جۆرە رووداوانە بهێندرێت.
-
وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی عێراق:
هێڵی شەمەندەفەر لەنێوان ئێران و عێراق دروست دەکرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی عێراق، ڕێککەوتنێکی هێڵی شەمەندەفەری لەنێوان عێراق و ئێران راگەیاند.
-
فەرماندەی هێزەکانی پێشمەرگە:
دیموکراسی لە عێراق و هەرێمی کوردستان هێشتا لە سەرتای ڕێگادایە
بەشی جیهان- فەرماندەیەکی باڵای هێزەکانی پێشمەرگە لە هەرێمی کوردستان دانی بەوەدانا کە دیموکراسی لە هەرێم هێشتا لە سەرتادایە و نزیکەی 30 ساڵی پێویستە تا بە تەواوێتی جێگیر ببێت.