بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سیروان بارزانی، یەکێک لە فەرماندە باڵاکانی هێزی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان، لە گفتوگۆ لەگەڵ گۆڤاری ئانهێرد دانی بەوەدانا کە هەرچەندە لە هەرێمی کوردستان بانگەشە بۆ دیموکراسی دەکرێت، بەڵام لەم هەرێمە و عێراقدا لە سەرەتای ڕێگادایە. ناوبراو جەختی کردەوە کە 20 بۆ 30 ساڵ دەخایەنێت تا دیموکراسی ڕاستەقینە لە عێراق و هەرێمی کوردستان جێگیر ببێت.
سیروان بارزانی دووپاتیشی کردەوە، لانیکەم لە ڕوانگەی کورد لە عێراق باشترین شت کە لەماوەی 20 ساڵی ڕابردوودا ڕوویدا، ڕووخانی ڕژێمی سەدام حوسێن بوو.
ئەم فەرماندەی هێزەکانی پێشمەرگە هەروەها شێوازی مامەڵەی حکوومەتی ناوەندیی عێراقی لەگەڵ هەرێمی کوردستان بە نەشیاو وەسف کرد، چوونکە بەوتەی ناوبراو "هێزەکانی پێشمەرگە لەبەرەکانی شەڕی داعشدا بەڵام لە کەرەستەی سەربازیی حکوومەتی ناوەندیی عێراق بێ بەش کراون".
ئەم بەرپرسه سەربازییەی کوردستانی عێراق ڕاشیگەیاند یەکێک له نیگەرانییه سەرەکییەکانی کوردەکان ئەگەری کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بە تایبەت ئەمریکایە لە ناوچەکانیان کە بەوتەی ناوبراو سەرهەڵدانەوەی داعشی لێدەکەوێتەوە.
Your Comment