خاکی عێراق نابێتە ڕێگایەک بۆ هێرش کردنەسەر دراوسێکان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق جەختی لەوە کردەوە کە سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەی هەوڵ دەدات چارەسەری ئەو کێشانە بکات کە ڕێگری دەکەن لە تۆکمە کردنی پێوەندییەکانی عێراق و تورکیا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، میدل ئیست نیووز بڵاوی کردەوە قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، جەختی لەوە کردەوە کە محەمەد شیعاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق تامەزرۆی چارەسەر کردنی کێشەکانی نێوان ئەنقەرە و بەغدایە بۆ زیاتر پەرەپێدان بە پێوەندییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی لە نووسینگەی خۆی پێشوازیی لە عەلی ڕەزا گۆنای باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا کرد.

ئەم بەیاننامەیە دەشڵێت: لە دیدارەکەدا دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکە، هەروەها پتەو کردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان تورکیا و عێراق و کۆنترۆڵ کردنی سنوورەکان تاوتوێ کران.

ئەعرەجی، باڵیۆزی تورکیای دڵنیا کردەوە کە محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق هەوڵی چارەسەر کردنی ئەو کێشانە دەدات کە ڕێگە لە پتەو کردنی پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و ئەنقەرە دەگرن.

ناوبراو جەختیشی کردەوە کە خاکی عێراق نابێتە ڕێگەیەک بۆ هێرشکردنە سەر دراوسێکانی.

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ئاماژەی دا بەوەی کە عێراق پشتیوانی لە گەڕانەوەی سووریا بۆ باوەشی وڵاتانی یەکێتیی عەرەب دەکات، وتیشی وڵاتەکەی هەوڵ دەدات ببێتە پردێک بۆ پەیوەندیی نێوان دۆست و برایان.

لای خۆیەوە باڵیۆزی تورکیا ئاماژەی بە هەوڵەکانی وڵاتەکەی کرد بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق لە دۆسیە و پرسە هاوبەشەکان و جەختی کرد کە سەردانەکەی ئەم دواییەی سوودانی بۆ تورکیا گرنگ و سەرکەوتوو بوو.

News Code 221259

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha