یەکێتیی نیشتمانی بە ئاشکرا پارەی مووچەخۆرانی سلێمانی دەدزێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- چاودێرێکی سیاسی ڕایگەیاند یەکێتییەکەی بافڵ تاڵەبانی داهاتی ئە سنوورەکانی سلێمانی بەتەواوی دەدزرێت و بەوەش نەوەستاوە، دەستی بردووە بۆ قووت و مووچەی خانەنشینان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەدحەت سلێمان، چاودێری سیاسی، بە باسنیووزی ڕایگەیاندووە هەر لەو کاتەوەی یەکێتی داوای ئیدارەی سەربەخۆ و کارگێڕی بۆ سنووری سلێمانی دەکرد، بەو هۆیەوە بوو حساباتیان هەڵە کردبوو، لە بەرنامەیاندا بوو نەک هەر داهات، بەڵکوو دەست بەسەر پارەی نەوتیشدا بگرن، وایان دانابوو کە داهاتی نەوت هەمووی لە سنووری سلێمانییەوەیە، بەڵام دواتر کە بە داتا و بەڵگە دەرکەوت داهاتی نەوت ۹۰٪ی لە سنووری هەولێر و دهۆکەوەیە، ئیتر کە زانییان حساباتەکەیان هەڵەیە، بێدەنگ بوون و داهاتی سنوورەکان هەمووی دەهاتەوە هەولێر و بودجە لەسەر بنەمای کۆی ئەو داهاتانە خەرج دەکرا، بەبێ جیاوازی، بەڵام یەکێتی بەوە نەوەستا و هەر دەستی برد بۆ داهاتی سلێمانی، کە ئێستا هیچ بڕێکی لێ نایەتەوە هەولێر و داهاتی نەوتیش بەپێی ڕێژەی دانیشتووان، کە پێشتر نەتەوە یەکگرتووەکان دەستنیشانی کردووە کە نەوت دەفرۆشرێ یەکسەر بەشی سلێمانی لە هەولێرەوە دەڕوات و بەشی هەولێر و دهۆک لێرە دەمێنێتەوە.

ئەو چاودێرە سیاسییە روونی کردەوە، کە بەهۆی ئەوەی داهاتی نەوت بەشی مووچەی نەکردووە، بە واژۆی قوباد تاڵەبانی و تیمی یەکێتی و ئاگاداری هەموو لایەک لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیار درا داهاتی ناوخۆ ببێتە هۆکار بۆ پڕکردنەوەی کەمیی ئەو پارەیەی کە بۆ مووچە تەرخان دەکرێت، لەو کاتەوە ئەوەتا لە هەولێر و دهۆک، هیچ گرفتێک بۆ مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان نییە، چونکە داهاتەکە دیارە و دەدرێت بە وەزارەتی دارایی و کەلێنی مووچەی پێ پڕ دەکرێتەوە، بەڵام داهاتی سلێمانی لەبەرئەوەی دەچێتە گیرفانی سەرانی حزبێکەوە، هەر بۆیە وەکوو دەبینرێ هەردەم کێشەی پارەی سیوولە هەیە.

ناوبراو گوتیشی: ئەگەر سەیری لێدوانێکی بافڵ تاڵەبانی بکەین، خۆی دان بەوەدا دەنێت، داهاتی مانگێکی سنووری سلێمانی ۱۵۰ ملیار دینار بووە لە سەردەمی کۆڕۆنا، ئاخر خێرە ئێستا کە کۆڕۆنا چەند ساڵە نەماوە، بازرگانی لەو ناوچانە باشتر بووە، ئێستا ۷۰ ملیار دینار کۆ نابێتەوە؟ دواتر ئەگەر لێدوانێکی قوباد تاڵەبانی بیری خەڵکی بهێنییەوە کە سەرۆکی حکوومەت فەرمانی پێ کرد هێزێك ئامادە بکات و کۆنتڕۆڵی هەموو دەروازە سنوورییەکان بکات، هەر لە ئیبراهیم خەلیلەوە تا دەگات بە باشماخ بەبێ جیاوازی، قوباد ئەوکات بەئاشکرا گوتی، ئەو ناتوانێ ئەوە بکات، چوونکە لەگەڵ براکانی تووشی شەڕی براکوژی دەبێت، کەوابێت بە روونی گوتی کە پارەکە دێتە دەباشان و نایەوێ کۆنتڕۆڵی گومرگەکانی سنووری سلێمانی بکات، لەبەر مەسەلەی قاچاخچیەتی، ئەگەر سەیری لێدوانێکی لاهوور جەنگی بکەین، کە دەڵێت (ئێمە تۆمەتبار دەکراین بە مەسەلەی قاچاخچیەتی، بەڵام یەکێتی نوێ لە شەوێکدا ۵۰۰ لۆری بە قاچاخ ئاودیو دەکات)، هەموو ئەو قسانە بەڵگەن لەسەر ئەوەی، کە داهاتی سلێمانی ئێستا دەچێتە گیرفانی کێ؟"

ئەو چاودێرە جەختی لەسەر ئەوە کردەوە، کە دەستبردن بۆ قووتی خەڵک، ئەوپەڕی کاری نامرۆڤانەیە، بەتایبەتی توێژێکی خانەنشینی قوربانیدەری وەکوو ئەوانەی لە شۆڕشەکانی رابردووی گەلەکەمان قوربانییان داوە، گوتیشی: “هەموو کارێکی ئەوان بۆ دروستبوونەوەی دوو ئیدارەیی و خۆسەپاندنیانە بەسەر سلێمانیدا، بەڵام ئەوانە نە ئەو مافەیان هەیە، نە حزبەکانی دیکە ئەوە لە یەکێتی قبووڵ دەکەن، دەستبردن بۆ قووتی خەڵک کێشەکان گەورەتر دەکات، لە کاتێکدا کە ئەو پارەیە لە هەولێرەوە دەچێتە سلێمانی پارەی هەموو توێژێکی فەرمانبەرانە نەک یەکێتی، ئەوان کە دەست دەبەن بۆ مووچەی خانەنشینی ئەوانەی شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان، ئەوە کارێکی زۆر نامرۆڤانەیە و ئەوەی یەکێتی دەیکات باجێکی یەگجار قوورسی بەدوادا دێت".

ئەو چاودێرە سیاسییە، ئاماژەی بەوەش دا، یەکێتی بەو کارانەی دەریدەخات، بەتەمای مانەوەی خۆی نەماوە، یان بەو کارانە دەری دەخات بەتەمای کوردستان نین و تەواو دژن لەگەڵ قەوارەی فیدڕاڵیی هەرێمی کوردستان، هەروەکوو ئاشکراشە کە چەند جار داوایان کردووە سلێمانی وەکوو کەرکووک رادەست بکەن، بەڵام لێیان وەرنەگیراوە و نەکڕدراوە.

مەدحەت سلێمان، ئەوەشی خستە ڕوو، ئەو لایەنەی کاری خراپ دەکات، وا دەزانێت هەموو ئەوانی دیکەش وەکوو ئەوانن، ئەوەتا وەزیری دارایی کە لە بزووتنەوەی گۆڕانە، خۆی دەڵێت (تەواوی پارەی سلێمانیمان بە کاش ناردووە)، ئەی خێرە پارە نییە بدرێت بە فەرمانبەران؟ گوتیشی: "کێشەکە ئەوەیە، روونە یەکێتی خۆی ئەو پارانەی بردووە و هاتووە لە میدیاکانیشیەوە رای گشتی چەواشە دەکات، بەڵام تەمەنی ئەو پەردەپۆشکردنە زۆر کورتە، تەکنەلۆژیای ئەم سەردەمە وای کردووە دروشمی (درۆ بکە درۆ بکەی یەکێتی) زۆر بەزوویی بەدرۆ بخرێتەوە و ئاشکرا ببێت".

News Code 221298

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha