بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە یەکەم وێستگەی سەردانەکەیدا قوباد تاڵەبانی لەگەڵ نوری مالکی سەرۆکی لیستی دەوڵەتی یاسا کۆبووەتەوە و باسی بودجە و کێشەی نەوت و غاز و سنوورەکان و گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی کراوە.
لەمبارەوە سەرچاوەیەک بە شارپرێسی ڕاگەیاندووە: "نووری مالکی پشتیوانیی تەواوی خۆی بۆ یەکێتی و سلێمانی راگەیاندووە" و وتوێتی: "یەکێتی حزبی مام جەلالە و دۆستایەتیی دێرین لەنێوانماندا هەیە، ئامادەین بۆ هەر هاوکارییەک لە بەرژەوەندیی یەکێتی و شاری سلێمانی، بۆ هەڵگرتن و لابردنی ئەو گەمارۆ سیاسی و ئابووری و دبلۆماسییەی خراوەتە سەر سلێمانی و ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان لایەنە سیاسییەکانی بەشدار لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان".
سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە: "مالکی بەتوندی دژی هێرشەکەی تورکیا بووە بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی و بە هێرشێکی دوژمنکارانە وەسفی کردووە".
Your Comment