بەپێی هەواڵی کوردپرێس، خەلیل حەیدەری ئاماژەی دا بە هەناردەکردنی کاڵا و شتومەک لە گومرگەکانی سنە، سەیرانبەنی بانە و باشماخ لە مەریوان و وتی: لە ساڵی ڕابردوودا ٩٨٦ هەزار و ٧٩١ تۆن کاڵا بە بەهای ٤٤٣ ملیۆن و ٨١٠ هەزار دۆلار لەو سێ گومرگەوە بۆ دەروەی وڵات هەناردە کراوە.
ناوبراو باسیشی لە هەناردەکردنی ئەو کاڵایانە کرد کە لە گومرگەکانی دیکەی پارێزگاکانی ئێرانەوە گەیێندراونەتە دەروازە سنوورییەکانی پارێزگای کوردستان و زیادی کرد: ٦٨٣ هەزار و ٥٠٣ تۆن کاڵا بە بەهای زیاتر لە ٣٩٨ ملیۆن و ٩١١ هەزار دۆلار لە دیکەی پارزگاکانەوە هاتوونەتە سەیرابەنی بانە و باشماخی مەریوان و لەم دوو دەروازەوە بۆ دەروەی وڵات هەناردە کراون.
سەرپەرشتیاری گومرگی کوردستان ڕاشیگەیاند: بە گشتی لە ماوەی ساڵی ۱۴۰۱ی هەتاویدا ۱ ملیۆن و ٦٧٠ هەزار و ٢٩٤ تەن شتومەک بە بەهای ٨٤٢ ملیۆن و ٧٢١ هەزار و ٨٩٣ دۆلار لە دەروازە سنوورییەکانی پارێزگای کوردستانەوە هەناردە کراوە.
حەیدەری ئاماژەی بەوەش کرد بەرهەمە کشتوکاڵییەکان لەسەدا ۵۲ی هەناردەی پارێزگای کوردستان پێکدێنن و درێژەی دا وڵاتانی ئامانج بۆ هەناردە کردنی بەرهەمەکانی پارێزگای کوردستان بریتین لە عێراق، تورکیا و هیندستان.
Your Comment