بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سایتی سەرۆکایەتیی هەریمی کوردستان بڵاوی کردەوە لەو دیدارەدا هه‌ردوولا ده‌رباره‌ى پته‌وكردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى ئيتاليا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ده‌رفه‌تى كار و وه‌به‌رهێنانى ئيتالى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان و فراوان كردنى هاريكاريى هاوبه‌ش به‌تایبه‌تی له بواری ئابووری و وزه‌دا، گفتوگۆيان كرد.
نێچيرڤان بارزانى وێڕاى ده‌ربڕينى خواستى به‌ره‌وپێشبردنى په‌يوه‌ندييه‌كان له‌گه‌ڵ ئيتاليا، دووپاتى كرده‌وه كه عێراق و هه‌رێمى كوردستان به بايه‌خێكى زۆره‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانيان له‌گه‌ڵ ئيتاليا ده‌ڕوانن و خوازيار و ئاماده‌ى فراوان كردنى زياترى هاريكاريى هاوبه‌شن.
هەر بە پێی هەواڵەکەی سایتی هەرێم وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئيتاليا خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ فراوان كردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى له هه‌موو بواره‌كاندا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه.
ئەنتۆنیۆ تایانی له‌مباره‌یه‌وه ڕایگه‌یاند که ئاستی نوێنه‌رایه‌تییان له هه‌رێمی کورستان له کونسوڵخانه‌وه بۆ کونسوڵخانه‌ی گشتی، به‌رز ده‌که‌نه‌وه و په‌یوه‌ندییه‌کانی وڵاته‌که‌ی له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستان به تایبه‌ت له قه‌ڵه‌م دا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى عێراق به‌گشتى، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، تاوتوێ كران.
Your Comment