هەوڵ بۆ تێکدانی ئەو کەشە ئەرێنییە دەدرێت کە لەنێوان هەولێر و بەغدا خەریکە دروست دەبێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، هێرشی سەر گوندی پەلکانە هەوڵێکی نەزۆکە بو تێکدانی ئەو کەشە ئەرێنییەی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی فیدڕاڵ خەریکین دروستی دەکەین.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بڵاوی کردەوە: "هێرشی سەر گوندی پەلکانەی ڕۆژئاوای کەرکووک، هەوڵێکی نەزۆکە بو تێکدانی ئەو کەشە ئەرێنییەی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی فیدڕاڵ خەریکین دروستی دەکەین بۆ ئاشتەوایی و چارەسەریی کێشەکان و هەنگاونان بەرەو سەقامگیری".

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردووە: "پەلاماردانی کوردانی پەلکانە و هەوڵی گۆڕینی دیموگرافی ناوچەکە لە ڕێگەی ترس و تۆقاندن سەرکۆنە دەکەین و داکۆکی لە سەر جێبەجێ کردنی مادەی 140ی دەستوور دەکەینەوە لە پێناو چارەسەرکردنی بنەڕەتیی کێشە هەڵپەسێردراوەکان و نەهێشتنی ئاڵوزی لەو ناوچانە و ڕەخساندنی زەمینەیەکی لەبار بۆ گەشەسەندنی هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی دیکەی عێراق".

ئەو پەیامەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێم لەکاتێکدایە، لە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزاندا، زیاتر لە 400 کەس لە عەرەبی هاوردە هێرشیان کردە سەر هاوڵاتیانی کوردی دانیشتوی گوندی پەلکانە و بەوهۆیەوە ژمارەیەک هاوڵاتی گوندەکە بریندار بوون.

News Code 221294

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha