سەرۆک ئەركانی سوپای عێراق دۆخی ئەمنیی کەرکووک بەسەر دەکاتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆک ئەركانی سوپای عێراق بە یاوەریی شاندێک گەیشتە کەرکووک.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شاندێکی ئەمنی بە سەرۆکایەتی سوپا سالار ڕوکنی هێزی تایبەت عەبدولئەمیر ڕەشید یارەڵڵا ئەمڕۆ سێشەممە گەیشتە پارێزگای کەرکووک.

لەمبارەوە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی بڵاوی کردەوە: شاندێکی ئەمنی بە سەرۆکایەتی سوپاسالار فەریق یەکەم ڕوکن عەبدولئەمیر ڕەشید یاڕەڵڵا بە یاوەریی جێگری فەرماندەی فەرماندەیی هاوبەش فەریق ڕوکن قیس حڵف حمادی گەیشتە بارەگای بەرەی کەرکووک بۆ بەسەرکردنەوەی بارودۆخی ئەمنی شارەکە.

News Code 221306

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha