بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی بەرگریی هۆڵەندا بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە و تێیدا باسی لە کۆتایی هاتنی ئەرکی سەربازەکانی لە هەرێمی کوردستانی عێراق کردووە.
بەگوێرەی ئەم بەیاننامەیە، لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢١ەوە، سەربازانی هۆڵەندا لەگەڵ هێزە کوردییەکانی عێراق و سەربازە ئەمریکییەکان، ئەرکی ئاسایشی فڕۆکەخانەی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستانی عێراقیان لە ئەستۆ گرتووە و ئێستا ئەرکەکەیان کۆتایی پێهاتووە.
وەزارەتی بەرگریی هۆڵەندا کۆتایی هاتنی ئەرکی سەربازیی هێزەکانی خۆی لە عێراق و هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند، بەڵام ڕاشیدەگەیەنێت، فەرمانگەی ڕاوێژکاری وەزارەتی بەرگری وڵاتەکەی لە هەولێر کراوە دەبێت ئەوەش بە مەبەستی ڕاوێژکاریی سەربازی بۆ هێزە کورد و عێراقییەکان.
Your Comment