هیچ رژێمێک تاوانی هاوشێوەی ئەنفالی لە دژی گەلەکەی خۆی ئەنجام نەداوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، تاوانی ئەنفال یەکێکە لە دڕندانەترین ستەمکاری و دوژمنکاری کە تاکوو ئێستا رژێمێک بەرامبەر بە هاووڵاتییانی خۆی ئەنجامی دابێت.

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک‌وەزیرانی عێراق، رایگەیاند، بەبێدەنگی و خەمبارییەوە لەم رۆژەدا پێکەوە وەستاوین، بۆ یادکردنەوەی تاوانی شاڵاوەکانی ئەنفال دژ بە گەلی کوردی ئازیزمان، کە لەلایەن رژێمی دیکتاتۆری بەعس ئەنجام درا، هیچ رژێمێک تاوانی لەو شێوەی دژی گەلەکەی خۆی ئەنجام نەداوە."

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد، "تاوانباران سزای خودا و یاسایان وەرگرت، کراسی شەرمەزاریان بۆ هەتا هەتایە پۆشی، بەڵام بەهۆی ئەو تاوانە کۆمەڵکوژییە دژی مرۆڤایەتی ئازار و حەسرەت لەناو دڵەکاندا هەر ماوە".

سوودانی وتیشی: " گەلەکەمان ئەمڕۆ لە رەوشێکی بەهێزدایە بەرێزێکی تۆکمە و توانا و هاوبەندیەکی پتەو لەنێوان پێکهاتە جۆراوجۆرەکانیەوە، لەسەر پێی خۆی وەستاوە، شەری دیکتاتۆری بۆهاتا هەتایە لە گۆڕنرا، لەگەڵ هەموو ئەوانەی هەڵگری گوتاری هاندان و جیاکاری دروستکردنی جیاوازیەکان بوون".

هیچ رژێمێک تاوانی هاوشێوەی ئەنفالی لە دژی گەلەکەی خۆی ئەنجام نەداوە

سەرۆک‌وەزیرانی عێراق باسی لەوەش کرد، ئەم یادا بە ئازارە دەکرێتە دەستپێک بۆ نوێکردنەوەی پەیمانی کارکردن، بنیاتنانەوە و بەخشین، "هەروەها ببێتە هاندەرێک بۆ نەوەکانی هاوتەمەن لەگەڵ ئەم تاوانە یان نەوەکانی دواتر، کە دەستی یەکتر بگرن و برایەتی لەپێناوی عێراقێک کە لە تاوانەکانی کۆمەڵکوژی و گۆڕی بە کۆمەڵ تیایدا دووبارە نەبێتەوە".

News Code 221266

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha