حکوومەتی عێراق هەوڵەکانی بۆ نەهێشتنی کۆچی نایاسایی دەست پێدەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ڕێنمایدا بە ئامادەکردنی لێکۆڵینەوەیەکی ورد و گشتگیر لەسەر پرسی سنووردارکردنی کۆچی نایاسایی.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا کە کە ئاژانسی هەواڵی (INA) بڵاوی کردۆتەوە، رایگەیاندووە:  ئیڤان فائق جابرۆ وەزیری کۆچ و کۆچبەران، سەرپەرشتی دووەمین کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای کەمکردنەوەی کۆچی نایاسایی کرد، کە بۆ تاوتوێ کردنی ئەو ڕاپۆرتانە بوون کە ئامادە کراون لەلایەن لیژنەی لاوەکی مەترسییەکانی کۆچی نایاسایی و کاردانەوە نەرێنییەکانی، و ڕێگا و ئامرازەکانی کەم کردنەوەی.

بەگوێرەی بەیاننامەکە جابرۆ لەمیانی کۆبوونەوەکەدا ئاماژەی بەوەک ردووە کە وەزارەت بەردەوامە لە کارکردن بەپێی بەرنامەی حکوومی خۆی و هەماهەنگی لەگەڵ سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ هۆشیاری هاووڵاتیان لە مەترسییەکانی کۆچی نایاسایی بەتایبەت کۆچی گەنجان، ئەویش بەهۆی کاردانەوەی نەرێنی و مەترسیە گەورەکان لەسەر ژیانیان.

بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە پلانێکی تۆکمە ئامادە کراوە لەبارەی مەلەفی کۆچ و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا تەواو دەکرێت پاشان رەوانەی ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران دەکرێت.

بەپێ بەیاننامەکە وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق داوا لە سەرجەم دام و دەزگاکانی حکوومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات کە پشتگیری وەزارەت بکەن لە هەڵمەتی هۆشیاری نیشتمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆچی نایاسایی.

News Code 221269

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha