بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاھیان، وەزیری دەرەوەی ئێران و فوئاد حسێن هاوتا عێراقییهکهی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا و پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵاتیان تاوتوێ کرد.
لەو پەیوەندییەدا ھەروەھا وەزیرانی دەروەی ئێران و عێراق بیروڕایان لەبارەی پێشھاتەکانی ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرد و جەختیان کردەوە لە پاراستنی ئاسایش و سەقامیگریی ناوچەکە و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر.
ههردوو وهزیر جەختیان کردوەتەوە لە پتەوتر کردنی پەیوەندییە ستراتیجییەکانی نێوان ئێران و عێراق و بەردەوامی دان بە راوێژ و ھەمانگییەکانی نێوان ھەردو وڵات.
وەزیری دەرەوەی عێراق سەبارەت بە ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوان ئێران و سعوودیە خۆشحاڵی خۆی نیشان دا و رایگەیاند: "بەم نزیکانە عەبدولـلەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عێراق سەردانی تاران دەکات".
Your Comment