بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەد شیاع سودانی لە دیدارێکدا لەگەڵ ژمارەیەک رۆژنامەنووس لە بەشێکی قسەکانیدا سەبارەت بە رێکەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا ڕایگەیاند: رێکەوتنی 4ی نیسان گرنگە و پەیوەندیەکان رێکدەخات، لەدەستدانی داهاتی 475 هەزار بەرمیل لەرۆژێکدا ژمارەیەکی گەورەیە و زیان بە هەمووان دەگەیەنێت، لەچەند رۆژی داهاتوودا گرێبەست لەنێوان سۆمۆ و کۆمپانیا نەوتییەکان ئەنجام دەدرێت و لایەنی تورکی ئاگادار دەکرێتەوە بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم.
سەرۆک وەزیرانی عێراق دڵنیایشی داوە لەوەی، ئەرکی حکوومەتی فیدڕاڵە مووچەکانی فەرمانبەران لە هەرێم یاخود هەر پارێزگایەکی دیکە خەرج بکات و ئەمە خەڵاتێک نییە، رێژەی تەرخانکراوی هەرێمی کوردستان لە بودجە تاوەکوو ئێستا نەگۆڕە و بریتییە لە 12.67% و هیچ گۆرانکاریەک بەسەریدا نەهاتووە.
گرنگترین وته‌کانی محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌دیداره رۆژنامه‌وانیه‌که‌ی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک لهکهنهڵه ته‌له‌فزیۆنه عێراقییه‌کان:
دروشمی خزمه‌تگوزاریمان به‌رزکردۆته‌وه چوونکه داواکاری جه‌ماوه‌ره. یه‌کێکه له داواکاریه‌کانی خۆپیشانده‌ران و به‌شداری کردنی هاووڵاتیان له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن په‌یوه‌ست بووه به خزمه‌تگوزاریه‌کان.
له‌کاتێک به‌شداریم کرد له هه‌ڵبژاردنه‌کان و سه‌رکه‌وتم وه‌کوو په‌رله‌مانتارێک له به‌غدا، خه‌می من چۆن ده‌توانین خزمه‌تگوزاریه‌کان بۆ هاووڵاتیان دابین بکه‌ین و ئه‌م خزمه‌ته‌ش نامه‌یه‌ک بێت بۆیان.
ده‌ستمان پێ‌کرد به‌چاره‌سه‌رکردنی خزمه‌تگوزاریه‌کان به‌رێگای خزمه‌تگوزاریه خێراکان ئه‌ویش به‌ئه‌زموونی تیمی خزمه‌تگوزاری و ئه‌ندازیاری و ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی کارکردن له‌پرۆژه په‌کخراوه‌کان و پشکی سه‌ره‌کیش بۆ پرۆژه‌کانی ژێرخانی ئابووری و هه‌ردوو که‌رتی ته‌ندروستی و کاره‌با بووه.
بوودجه‌ی سێ ساڵان به‌مه‌به‌ستی سه‌قامگیری ئابووریه وپه‌یامێکی ئه‌رێنیشه بۆ که‌رتی تایبه‌ت، و هه‌موو ده‌زگاکانی ده‌وڵه‌ت ئامۆژگاری ده‌که‌ن که‌ره‌وشی دارایی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری تایبه‌تی عێراق پێویستی بهبودجهیهکه بۆ ماوه‌یه‌کی ناوه‌ند.
پاراستنی به‌رده‌وامی پسۆله‌ی خۆراک و زیادبوونی پیویستی به‌سووته‌مه‌نی وێستگه‌کانی کاره‌با، وهاتنی کاتی قهرهکان، بووه هۆکاری کورتهێنان و هه‌ڵاوسان له‌بودجه، ئێمه چاره‌سه‌ری زۆرمان بۆیان هه‌یه.
نابێت وه‌زیفه‌ی حکوومه‌ت تاکه سه‌رچاوه‌ی باری بژێوی هاووڵاتیان بێت، بۆیه به‌ره‌و ئه‌کتیڤکردنی که‌رتی تایبه‌ت هه‌نگاومان ناوه.
هیوادارین یاسای خانه‌نشین و گه‌ره‌نتی کۆمه‌ڵایه‌تی په‌سه‌ند بکرێت، وحکومه‌ت به‌شداری به‌رێگای سندووقێک ده‌کات بۆ دابینکردنی ده‌رماڵه‌کانی کرێکارانی که‌رتی تایبه‌ت، به‌هه‌مان شێوه‌ی که‌رتی حکوومی.
پارێزگاکان ئێستا 8-9 ترلیۆن له‌پاره‌ی ته‌رخانکراوی یاسایی ئاسایشی خۆراکیان هه‌یه، وخه‌رجکردن له‌رێژه‌ی 10% تێپه‌ری نه‌کردووه له‌بودجه‌که، 4.5 ترلیۆن له‌نێوان په‌ترۆدۆلار و گه‌شه‌پێدانی هه‌رێمه‌کان هه‌یه کهپرۆژهکانی وه‌زاره‌ته‌کانن و ده‌کرێت پێداویستیه‌کانی پارێزگاکان بۆ ئه‌م ساڵ دابین بکه‌ن.
هه‌موو ئالوگۆره‌کانی نرخی دۆلار له‌ئه‌نجامی جێبه‌جێ نه‌کردنی رێکه‌وتنی واژۆکراوی نێوان حکومه‌ت و بانکی ناوه‌نددی له‌گه‌ڵ فیدراڵی ئه‌مریکی بوو له‌ماوه‌ی رابڕدوو. ماوه‌ی رێکه‌وتنه‌که دوو ساڵه و له15ی ته‌شرینی دووه‌می 2022 کۆتایی هاتووه، که‌واته که‌متر له‌مانگێک له‌پێش ده‌ستپێکردنمان.
بڕیارماندا پێگیری به‌سیسته‌می بانکی جیهانی بکه‌ین، و رێکاری زۆرمان له‌بانکی ناوه‌ندی و حکومه‌ت و که‌رتی تایبه‌ت ئه‌نجام مان دا، خه‌می ئێمه پاراستنی نرخی که‌ل وپه‌لی خۆراک بوو.
له‌گه‌ڵ تێپه‌ربوونی کات پێگیربوون به‌پێوه‌ره‌کانی بانکی زیاتر بووه، و هه‌موو بازرگانه‌کان ده‌ست به‌کارهێنانی په‌نچه‌ری ئه‌لیکترۆنی کردووه، و یارمه‌تیمان داون بۆ به‌ده‌ستخستنی دراوی بیانی به‌نرخی فه‌رمی له‌جێگای راهاتن له‌سه‌ر بازرگانیکردنێکی ناشه‌رعی.
ژماره‌ی ئه‌و بازرگانانه‌ی په‌نچه‌ری ئه‌لیکترۆنی به‌کارده‌هێنن زیادی کردووه، نرخی هاوته‌ریپ دابه‌زیوه ونزیک بووه له‌نرخی فه‌رمی دراوی بیانی و به‌رده‌وام ده‌بێت له‌دابه‌زین، وده‌ڵێم دیناری عێراقی به‌هێزه، و ره‌وشی دارایی ئێمه له‌باشترینه.
ئێمه بروامان به‌دراوی عێراقی هه‌یه، ورێکارهکانمان به‌ره‌و ئاراسته‌ی راست و دروستن، له‌هه‌موو دانیشتنێکی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڕیار یان رێکار به‌مه‌به‌ستی چاکسازی ئابووری و باشترکردنی ژینگه‌ی وه‌به‌رهێنان هه‌یه.
هاوکاری له‌نێوان حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق و بانکی ناوه‌ندی هه‌یه، به‌مه‌به‌ستی کردنه‌وه‌ی لقه‌کانی له‌هه‌رێم، بۆ دابینکردنی دراوی بیانی بۆ بازرگانه‌کان و ئه‌وانه‌ی کار ده‌که‌ن له‌هه‌رێم، هه‌روه‌ها بۆ هاووڵاتیان به‌پێی زه‌وابت و چالاکییه‌کان.
ده‌بێ ئێمه له‌و ره‌وشه تێپه‌ر بین که‌بودجه‌ی تێدا ده‌رفه‌تێکه بۆ تۆرهکردنی سیاسی یان دانانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌م لایه یان لایه‌نی تر، بودجه بۆ هه‌موو عێراقییه‌کانه و گه‌ل و ده‌زگاکان چاوه‌رێی په‌سه‌ندنکردنی ده‌که‌ن.
گه‌راندنه‌وه‌ی پاره‌ی گه‌نده‌ڵی بیدعه‌یه‌ک نییه، به‌ڵام یاسایه، له‌چوارچێوه‌ی یاسادا جۆڵه ده‌که‌ین، و عێراق رێکه‌وتنی سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته هه‌یه و ئێمه لایه‌نێکی رێکه‌وتنی جیهانین بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، ئه‌مه‌ش پێگیریهکه بۆ هه‌موو ده‌وڵه‌تانی به‌شدار له‌م رێکه‌وتنه.
رێکه‌وتنی دووقۆلیمان هه‌یه بۆ راده‌ستکردنه‌وه‌ی داواکراوه‌کان و پاره‌ی بهفهرهۆت براو، وبانکی ناوه‌ندی رێکه‌وتن و ده‌سه‌ڵاتی فروانی هه‌یه له‌م باره‌یه‌وه.
کارکردن به‌رێگای لیژنه‌ی (29) کارێکی ره‌تکراوه، لێکۆلینه‌وه سه‌باره‌ت بهدانپێدانهکانی به‌زۆری وه‌رگیراون هه‌یه و نزیکبوویته‌وه له‌کۆتایی، وئه‌نجامه‌کانی راده‌گه‌ینین.
هه‌موو ده‌زگاکانی چاودێری و وه‌زیره‌کان راسپارده‌مان کردووه، که‌نابێت هیچ هێڵی سوور بۆ پرسی گه‌نده‌ڵی هه‌بێت یان پێگه یان پۆست یان که‌سایه‌تی، ده‌مانه‌وێت رێکاری یاسایی پیشه‌یانه‌ی ته‌واو هه‌بێت که‌یاسا به‌رز بکاته‌وه.
داکۆکیمان کردووه له‌سه‌ر گه‌راندنه‌وه‌ی پاره، باشترین رێگا بۆ گه‌یشتن بهگهندهڵکاران گه‌رانه به‌دوایی پاره و چاودێریکردنی زیادبوونی.
هه‌ندێ که‌س له‌کاتی به‌رپرس بوون پارێزراوبوون، توانیمان به‌رێگای چاودێریکردنی پاره و گه‌ران به‌دوایی هۆکاره‌کانی زیادبوونی رایان کێشین.
ڕێز له‌و رێکه‌وتنه ده‌گرین که هاوپه‌یمانی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت لێکه‌تۆته‌وه، و به‌شداربووه له‌سه‌قامگیری سیاسی و له‌ئه‌نجامی دا رێکه‌وتنێکی سیاسی به‌بنه‌ماکانی گشتی لێی دروست بوو و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگی بۆی دا. کهئامێزه بۆ ئه‌م حکوومه‌ته.
له‌هاوپه‌یمانی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت ئه‌و هینده ناکۆکیمان نییه به‌قه‌ده‌ر جیاوازی راوبۆچوونه‌کان سه‌باره‌ت به‌بودجه و بنه‌ماکانی شه‌راکه‌ت، به‌ڵام شه‌راکه‌تی ده‌ره‌وه‌ی سنووری ده‌ستوور قبۆڵ نییه.
چه‌ندین بابه‌تی له‌سه‌ر یه‌ک که‌له‌که‌بووی هه‌یه، ئه‌گه‌ر ئه‌م حکومه‌ته توانی ته‌واوی بکات بۆی هه‌ژمار ده‌کرێت و بروابوون به‌خۆشی زیاتر ده‌کات.
کارێک راست نییه له‌کاتی سه‌رۆک وه‌زیران بڕیارێکی جێبه‌جێکار بۆ دانانی که‌سێک یان دوورخستنه‌وه‌ی بگه‌رێته‌وه بۆ پێکهاته‌کان، ئێمه له‌سه‌ر ئه‌م کاره رێکه‌وتنمان نییه.
هه‌ندێ لههاوبهشهکان پێیانوایه هاوبه‌شی که‌واته سه‌رۆک وه‌زیران نابێت هیچ بڕیارێک به‌پێی ده‌سه‌ڵاتی خۆی بدات ئه‌گه‌ر به‌راوێژ و به‌شداری هێزه سیاسیه‌کانی ناو هاوپه‌یمانه‌که نه‌بێت، ئه‌مه راست نییه، چونکه ده‌سه‌ڵاتێکی سنوورداری هه‌یه و پاراستنیشی به‌شێکه له‌چاکسازی سیاسی.
دابین کردنی قه‌ره‌بووه‌کان و نیشته‌جێ و ئارامی هه‌ندێک له‌کێشه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌یی نه، به‌ڵام دابینکردنی خزمه‌تگوزاریه‌کان بۆ به‌رێوه‌چوونی ژیانی رۆژانه، به‌مه‌به‌ستی گه‌راندنه‌وه‌ی ئاواره‌کان، وه‌کو پێویست ئه‌نجام نه‌دراون.
له‌و بابه‌تانه‌ی که‌وه‌کو بابه‌تی گه‌نده‌ڵین، بابه‌تی قهرهبووهکانه، هه‌ندێ که‌س هه‌یه هیچ په‌یوه‌ندییه‌ک به‌وه‌ی نییه ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر پارێزگاکاندا هاتووه، به‌ڵام قه‌ره‌بوویان وه‌رگرتووه، هه‌ندێ که‌سێ شایسته‌ش مافه‌کانیانی خۆی وه‌ری نه‌گرتووه.
رێگریه‌کانی پێش گه‌رانه‌وه‌ی ئاواره‌کان لهکارهلهپێشینهکانمان داناوه، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی خۆمان بتوانن بگه‌رێنه‌وه بۆ ناوچه ره‌سه‌نه‌کانیان.
لهبهرژهوهندایه ده‌ست به‌گه‌راندنه‌وه‌ی ئاواره‌کانی ده‌ره‌وه‌ی عێراق بکه‌ین، له‌دوایی وردبینی ئه‌منی وهه‌ندێ رێکاری تایبه‌ت بهگونجاندنیان له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگا.
پرسی گه‌رانه‌وه‌ی ئاوه‌ره‌کان بۆ شه‌نگاڵ پێویستی به‌رێکاری ئه‌منی و سیاسی و ئارامگهری هه‌یه بۆ گه‌رانه‌وه‌یان. ئه‌وانه نزیکه‌ی 200 هه‌زار هاووڵاتین ئاواره‌ی هه‌رێم بووینه.
رێکه‌وتنی 4ی نیسان له‌گه‌ڵ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان رێکه‌وتنێکی گرنگه، و په‌یوه‌ندیه‌کان رێکده‌خات کهبهشداریمان کرد له‌رێکخستنی به‌رێگای ناوه‌رۆکه‌کانی ناو پرۆژه‌ی بودجه‌ی بۆ سێ ساڵ.
حکومه‌ت مانگانه راپۆرتێک سه‌باره‌ت به‌هه‌موو کۆبوونه‌وه‌کانی کارگێری ده‌وڵه‌ت پێشکێش ده‌کات، ئایا چ کراوه و کۆتا راپۆرت باسی له‌رێژه‌ی ده‌ستکه‌وت و ئه‌نجامدراوی کردووه که 31% یه له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا.
قه‌یرانه‌کان به‌رێگای دانانی پلان و ئامێری سه‌رکه‌وتن و چاودێرێکردنی جێبه‌جێکردنیان چاره‌سه‌ر ده‌کرێن، یه‌کێک له‌کێشه‌کانی ئه‌دا له رابڕدوو بهموجاموله داپۆشراوبوو.
ماوه‌ی 6 مانگ بۆ هه‌ڵسه‌نگاندێکی راسته‌قینه وبه‌پێی پێوه‌ره پیشه‌یه‌کان دامان ناوه، له‌به‌ر رۆشنایهکهی مانه‌وه‌ی وه‌زیر له‌حکومه‌ت دیار ده‌کرێت.
ماوه‌ی 3 مانگمان بۆ هه‌موو به‌رێوبه‌ره گشتییه‌کان و ئه‌داکانیان دامان ناوه، و ئه‌مه به‌سه بۆ وه‌زیر بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌دای بزانێت و هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆی بکات.
فۆرمه‌کانی هه‌ڵسه‌نگانی به‌ڕێوبه‌ره گشتییه‌کان به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه و ئێستا دیراسه ده‌که‌ین، و له‌دوایی جه‌ژن گه‌ڕی یه‌که‌م لهههلسهنگاندنهکان ده‌ستپێ ده‌کات.
کێشه‌ی سه‌ره‌کی له‌عێراق ئابووریه، و لێکه‌وته‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌دوایی خۆیدا هێناوه و بۆیته هۆی دروستبوونی دیارده‌کانی بی‌کاری و هه‌ژاری و خراپی خزمه‌تگوزاریه‌کان.
ده‌ستواژه‌ی ( دیبلۆماسیه‌تی به‌رهه‌مدار) ئاراسته‌مان کردووه، و هه‌وڵمان داوه هه‌موو سهردانهکامان بۆ ده‌وڵه‌تان پلانی پێشوه‌خته و ئامانجی روونی هه‌بێت.
Your Comment