بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا کە کە ئاژانسی هەواڵی (INA) بڵاوی کردۆتەوە، رایگەیاندووە: ئیڤان فائق جابرۆ وەزیری کۆچ و کۆچبەران، سەرپەرشتی دووەمین کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای کەمکردنەوەی کۆچی نایاسایی کرد، کە بۆ تاوتوێ کردنی ئەو ڕاپۆرتانە بوون کە ئامادە کراون لەلایەن لیژنەی لاوەکی مەترسییەکانی کۆچی نایاسایی و کاردانەوە نەرێنییەکانی، و ڕێگا و ئامرازەکانی کەم کردنەوەی.
بەگوێرەی بەیاننامەکە جابرۆ لەمیانی کۆبوونەوەکەدا ئاماژەی بەوەک ردووە کە وەزارەت بەردەوامە لە کارکردن بەپێی بەرنامەی حکوومی خۆی و هەماهەنگی لەگەڵ سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ هۆشیاری هاووڵاتیان لە مەترسییەکانی کۆچی نایاسایی بەتایبەت کۆچی گەنجان، ئەویش بەهۆی کاردانەوەی نەرێنی و مەترسیە گەورەکان لەسەر ژیانیان.
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە پلانێکی تۆکمە ئامادە کراوە لەبارەی مەلەفی کۆچ و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا تەواو دەکرێت پاشان رەوانەی ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران دەکرێت.
بەپێ بەیاننامەکە وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق داوا لە سەرجەم دام و دەزگاکانی حکوومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات کە پشتگیری وەزارەت بکەن لە هەڵمەتی هۆشیاری نیشتمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆچی نایاسایی.
Your Comment