-
وادەی تۆمارکردنی ناوی کاندیداكان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان درێژ کرایەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشكرایكرد، وادەی تۆمارکردنی ناوی کاندیداكان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تاوەکوو ۳۱ی ئهم مانگه درێژ کراوهتهوه.
-
وەزیری دەرەوەی عێراق:
وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت پێویستە لەگەڵ حکوومەتی هەرێم ڕێککەوتنێکی کاتی بکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق پەیوەندییەکانی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و عێراقی بە "ئالۆز" وەسف کرد و لەسەر پرسی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم ڕایگەیاند دیاریکردنی خەرجی دەرهێنان و گواستنەوەی نەوتی هەرێم بە ۶ دۆلار "واقیعی نییە".
-
مەسعوود بارزانی:
خوازیاری بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنین، بەڵام دوور لە دەستتێوەردانی دەرەکی
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سەلاحەدین لەگەڵ ستیڤن هیچن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کۆ بوونەوە.
-
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات:
کوردستانی سووریا لە سێ لاوە، بە سێ شێوەی جیاواز گۆشاری لەسەرە
بەشی سووریا- مەزڵووم کۆبانی ڕایدەگەیەنێت، سێ لایەن ناوچەکانی ژێر کونترۆڵیان بە ئامانج دەگرن، ئەوانیش داعش، توركیا و ڕژێمی سووریان.
-
بەرەی تورکمانی:
پارتی بەپێشنیازی تورکمانەکان بۆ ئاڵوگۆڕی پۆستەکانی پارێزگای کەرکووک ڕازیبووە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پارتی دیموکراتى کوردستان بەپێشنیازێکی تورکیا لهڕێگهى تورکمانەکانهوه تایبهت دابەشکردنی پۆستەکانی کەرکووک ڕازیبووە.
-
ئیدیعاکانی دوو حزبی دەسەڵاتداری هەرێمی کوردستان:
پارتی: لە هەڵبژادندا هێزی یەکەم دەبین/ یەکێتی: ساڵی ۲۰۲۴ ساڵی یەکێتیی نیشتمانییە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئاری هەرسین، بەرپرسی لقی چواری پارتی لە سلێمانی بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند، "ئێمە پێمانوایە هەرکاتێک بچینە هەڵبژاردنەوە بەو جۆرەی کە باوەڕمان بە خۆمان هەیە و بە پێگەی جەماوەری و خۆ ئامادەکردنی خۆمان هەیە، ئێستا یان شەش مانگی تر بچینە هەڵبژاردنەوە هەر هێزی یەکەم دەبین."
-
هەرێمی کوردستان لەبەردەم ڕووداوە چاوەڕواننەکراوەکاندا/ محەمەد هادیفەر
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دوو حزبی دەسەڵاتداری کوردستانی لە هەرێمی کوردستانی عێراق، سێ دەیەی ڕابردوویان بە ئاڵۆزی و ناکۆکیی نێوانیان تێپەڕ کرد.
-
سەرکردایەتییهكی یەکێتی:
شتێک نەماوە بە ناوی حکوومەتی هەرێمەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئهندامێكی سهركردایهتی یهكێتیی نیشتمانیی کوردستان دهڵێت، "شتێک نەماوە بە ناوی حکوومەتی هەرێمەوە".
-
کارمەندانی تەندروستیی سلێمانی و هەڵەبجە بایکۆتیان ڕاگەیاند
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەهۆی دابەشنەكردنی مووچەوە، سەندیكای كارمەندانی تەندروستیی سلێمانی بایكۆتی سەرتاسەرییان راگەیاند.
-
لە دەروازەی باشماخی مەریوان ئاڵوگۆڕی بازرگانی زیادی کردووە
بەشی کوردستان- بەرپرسی گومرگی باشماخ لە مەریوان ڕایگەیاند، ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە دەروازەکەوە بە ڕێژەی ۳۴٪ زیادی کردووە.
-
بەرپرسى پێشووى پاراستن:
هەرێمی کوردستان بەرەو لەتبوون یان لەناوچوونی ناوخۆیی دەڕوات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرپرسی پێشوى دەزگاى پاراستنى پارتى ڕایدەگەیەنێت، دۆخى هەرێم بەمشێوەیە بەردەوام بێت، ئەوا هەرێمی کوردستان بەرەو لەتبوون یان لەناوچوونی ناوخۆیی دەڕوات.
-
ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق تایبەت بۆ کوردپرێس:
کێشەی مووچەی هێزە ئەمنییەکان و هێزی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان چارەسەر کراوە
بەشی عێراق وهەرێمی کوردستان- دکتۆر نەرمین مەعرووف ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی کۆبوونەوەی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق بە کوردپرێسی ڕاگەیاند: تەوەری سەرەکیی گفتوگۆکان لەم دیدارەدا، چارەسەر کردنی کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بوو وسوودانی دڵنیاییدا کێشەی مووچەی پێشمەرگە و هێزەکانی ناوخۆ دەزگا ئەمنیەکان چارەسەرکراوە.
-
ئێوە خەتابارن یان دادگای باڵای فیدڕاڵی؟/ یووسف محەمەد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دکتۆر یووسف محەمەد سادق سەرۆکی پێشووتری پەرلەمانی کوردستان لە یادداشتێکدا باس لە ئەدای دەسەڵاتدارانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەرامبەربە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی عێراق دەکات و دەسەڵاتداران ڕادەسپێرێت کە باشترین بژاردە بۆ هەرێمی کوردستان بەتایبەت دەسەڵاتداران، جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵییە.
-
یەکێتی واقیعی لە بەردەم پارتیدا/ ئەمیر مام والی
ماوەی ٣٣ ساڵە هەرێمی کوردستان بوە بە کۆمپانیایەکی بازرگانی بۆ بەرپرسانی پارتی و یەکێتی، ئەو دوو حیزبە لە سەرەتای دروستبونی حکومەتی هەرێمەوە هەتاوەکو ئێستا یەک بڕیاریان نەداوە کە سودی هاوڵاتیانی تێدا بوبێت، وەک هاوڵاتیان دەڵێن: باجەکانیان وەک ئەوروپایە و خزمەتگوزارییەکانیان وەک ئەفریقایە!
-
ئیلام شوێنی بەیەکەتر گەیشتنی مێژوو و سروشت
پارێزگای ئیلام بە چەندین شوێنی میژوویی و گەشتیاری هەروەها بەهۆی بوونی سروشتی کەموێنەیەوە دەتوانێت شوێنێک ببێت بۆ سەردانی گەشتیاران لە ڕۆژەکانی نەورۆزدا.
-
بەهۆی خراپی بارودۆخی ئابووری خوێندکارانی هەرێمى کوردستان بایکۆتیان راگەیاند
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەهۆی قەیرانی دارایی و خراپی بارودۆخۆییان، خوێندکارانی زانکۆکانی هەڵەبجە، چەرموو و ڕاپەڕین بایکۆتی خوێندنیان کرد.
-
دکتۆر بەرهەم ساڵح وەکوو ئەندامێکی باڵا لە زانکۆی هارڤارد دەستنیشانکرا
بەشی جیهان- ناوەندی زانست و کاروباری نێودەوڵەتی بێڵفێر لە سکۆڵی هارڤارد کێنێدی لە زانکۆی هارڤارد ڕایگەیاند ناوەندەکە بە شانازییەوە دەستنیشانکردنی بەرهەم ساڵح، سەرکردەی دیاری کورد و سەرۆکی پێشووی کۆماری عێراقی وەکوو ئەندامێکی باڵا لەو ناوەندەدا ڕادەگەیەنێت.
-
کەجەکە:
هێرشە دڕندانەکەی سەر مۆسکۆ شەرمەزار دەکەین/دەوڵەتی تورکیا داعش لەدژی هەر کەسێک بەکار دێنێت
بەشی تورکیا- کۆنسەی بەرێوەبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان هێرشەکەی مۆسکۆی شەرمەزار کرد و ڕایگەیاند ئەوەی کە داعش لە دژی هەر کەسێک بەکار دەهێنێت دەوڵەتی تورکیا و دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپەیە.
-
ڕق لە حوکمڕانیی کوردی، بەتایبەت ڕق لە دووحزبە دەسەڵاتدارەکە، گۆڕاوە بۆ ڕق لە مێژووی کوردستان
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەریوان وریا قانع شرۆڤەکاری سیاسی لە وتارێکدا سەرەتا چۆنیەتی پێکهاتنی یاداوەریی گشتنی شی دەکاتەوە و پاشان باس لە کارکردە ئەرێنی و نەرێنییەکانی لە پێوەندیی لەگەڵ ئێستا و ڕابردوودا دەکات.
-
بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر ۴ ئەندامی خێزانەکانی داعشی ڕادەستی ئیسپانیا کردەوە
بەشی سووریا- بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر دوو ئافرەت و دوو منداڵی خێزانە داعشە دەستبەسەرکراوەکانی کەمپی ڕۆژی ڕادەستی شاندێکی حکوومەتی ئیسپانیا کردەوە.
-
لە ۱ ملیۆن و ۱۴۴ هەزار مووچەخۆر تا ئێستا ۲۵۰ ههزار کەس هەژماری بانکیی حکوومەتی هەرێمیان کردۆتەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سهرپهرشتیاری پڕۆژهی "ههژماری من" ئاماژه بهوه دهکات، ۲۵۰ ههزار ههژماری بانکی له ههرێمی کوردستان کراوهنەتهوه.
-
تیرۆری «سەیدۆ» ئەندامی باڵای PKK لە قامیشلۆ
بەشی تورکیا- دەزگای هەواڵگری نیشتمانیی تورکیا ڕایگەیاند لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە ناوچەی قامیشلۆی سووریا، خەلیل تەکین کە یەکێکە لە بەرپرسانی پەکەکە کوژراوە.
-
ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی:
پارتی دیموکرات بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەمینداری گشتیی یەکگرتوو ڕایگەیاند، یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان ئامادەی پرۆسەی هەڵبژاردنە و پارتیش بەشداری دەکات.
-
وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان:
تا ئێستا بە پێی دەستوور، عێراق دادگایەکی دەستووریی نییە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- تا ئێستا بە پێی دەستوور، عێراق دادگایەکی دەستووریی نییە و دادگای فیدراڵی بە نادەستووری بەردەوامە.
-
هێمن هەورامی:
هەڵوێستەکانی ئیمام خومەینی بەرامبەر هەڵەبجە لەبیر ناکەین
بەشی عێراق و هەرێمی- هێمن هەورامی لەسەر پەیوەندییەکانی پارتی و ئێران دەڵێت "ئێران دەوڵەتێکی گرینگە لەناوچەکە سنوورێکی درێژمان لەگەڵی هەیە لە دوای ساڵی ۱۹۷۹ هەڵوێستەکانی ئیمام خومەینی و بەرامبەر کیمیابارانی هەڵەبجە لەبیر ناکەین.
-
پشتگیرییە ناوخۆیی و دەرەکییەکان لە بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەشێکی زۆری لایەنە کوردستانییەکان داوادەکەن هەڵبژاردن لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا کە ۱۰ی ۶ی ۲۰۲۴ـە ئەنجامبدرێت و هیچ پاساوێک بۆ دواخستنی هەڵبژاردن لەو وادەیەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دیاریکردووە نییە.
-
وەزیری دەروەی تورکیا پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز لە نێچیرڤان بارزانی دەکات
بەشی تورکیا- وەزیری دەرەوەی تورکیا لە نامەیەکدا پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات.
-
سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
تا نکۆڵی لە کورد بکرێت عێراق خۆشی بەخۆیەوە نابینێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردییەوە پەیامێکی بڵاو کردەوە.
-
میتی تورکیا کوژرانی بارزان حەسەنزادە، یەکێک لە بەرپرسانی باڵای پەکەکەی ڕاگەیاند
بەشی تورکیا- دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا لە ئۆپەراسیۆنێکیدا لە ناوچەی قەندیل، بەرپرسی هەماهەنگیکاری گەنجانی پەکەکەی تیرۆر کردووە.
-
چوارچێوەى هەماهەنگى پشتگیریی تەواوی خۆی بۆ بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی ڕاگەیاند
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- چوارچێوەى هەماهەنگى ڕایگەیاند، پشتگیری تەواوی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی دەکەن و داواش دەکەن سەرجەم لایەنەکان پابەندى بڕیارەکانى دادگاکە بن.