هەڵوێستەکانی ئیمام خومەینی بەرامبەر هەڵەبجە لەبیر ناکەین

بەشی عێراق و هەرێمی- هێمن هەورامی لەسەر پەیوەندییەکانی پارتی و ئێران دەڵێت "ئێران دەوڵەتێکی گرینگە لەناوچەکە سنوورێکی درێژمان لەگەڵی هەیە لە دوای ساڵی ۱۹۷۹ هەڵوێستەکانی ئیمام خومەینی و بەرامبەر کیمیابارانی هەڵەبجە لەبیر ناکەین.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هێمن هەورامی ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ شارپرێس لەسەر پەیوەندییەکانی پارتی و ئێران دەڵێت "ئێران دەوڵەتێکی گرینگە لەناوچەکە سنوورێکی درێژمان لەگەڵی هەیە لە دوای ساڵی ۱۹۷۹ هەڵوێستەکانی ئیمام خومەینی و بەرامبەر کیمیابارانی هەڵەبجە لەبیر ناکەین، دەمانەوێت پەیوەندیمان لەگەڵیدا لەسەر بنەمای رێزگرتنی دراوسێیەتی و دەستوەرنەدان لەکاروباری یەکدی و ئابوورییەکی بەهێز بێت و دۆستی یەکدی بین، بەڵام بەوجۆرە نا هەرچی ئێران لە عێراق و ناوچەکە گوتی پارتی بڵێت بەسەرچاو، نابێت پارتیش رێگابدات هەرێم ببێتە هەڕەشە بۆ سەر ئێران، بەڵام ئێران بە ناوی مۆساد هێرش دەکات و غەدر دەکات".

هێمن هەورامی لەبارەی هەڵبژرادنی پەرلەمانی کوردستانەوە وتی: "ئێمە حیزبێکی بەرپرسیارین، کێشەمان لەگەڵ هەڵبژاردن نییە، پارتی بایکۆتی هەڵبژاردنی نەکردووە، بەڵکوو باش بۆ هەڵبژاردن ئامادەیە، بەڵام بە بڕیاری دادگای دەستووری نەبێت کە پێشتر بڕیاری دیکەی دەرکردووە و ئێستاش بڕیاری دیکەی بە دەستەوەيە تا هیچ شتێک لە هەرێمی کوردستان نەهێڵێـت".

هەروەها دەڵێت: "شەڕی لەناوبردنی قەوارەی هەرێمی کوردستان لە شازدەی ئۆکتۆبەرەوە دەستیپێکردووە، تا ئێستاش بەردەوامە ئێستا بە یاسایی و ئابووری، هەندێک لایەنیش کە هاندراون کێشەی ناوخۆیی هەرێمیان بردووەتە دادگای فیدراڵی".

هێمن هەورامی ئاماژە بەوەش دەکات، پێشتر زۆر لایەن و کەس کە سەرۆکی حیزبیشیان لەنێودابوو دەیانگوت نەوت رادەست بکەن بوودجە و مووچە و هەموو شتێک دێت، ئێستا چی وەڵامی خەڵک دەدەنەوە، ئەوەی هەیە، شەڕی بوونە.

ئاماژەی بەوەشکرد، دەسەڵاتدارانی بەغدا شەڕەکەیان لەگەڵ قەوارەی هەرێمی کوردستانە نەک پارتی، بەڵام بۆیە پارتی دەکەنە ئامانج تا قەوارەکە نەمێنێت، قەوارەی هەرێمی کوردستانیش نابێت لە پارتیدا کورت بکرێتەوە، قەوارەی هەرێم زۆر گەورەترە.

لەبارەی بایکۆتی مامۆستایان لە سنووری سلێمانی ئەندامەکەی مەکتەبی سیاسی ڕایگەیاند، بەشێکی زۆری بایکۆتەکان لە سلێمانی سیاسی بوون بینرا چۆن لە ۲۴ کاتژمێردا کۆتایی پێهات و ئێستا لەوانە هەن کاندیدن و لیستیان هەیە، لەگەڵ  ئەوەشی داواکاری مامۆستایان ڕەوایە.

هەروەها هەورامی بەوردی باسی لە بڕیارەکانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانیش کرد و دەڵێت "هێشتا هەڵبژاردن دەستیپێنەکردووە ۱۳ کورسیان لە پارتی بردووە، لە بازنەی هەڵەبجە سێ کورسیان داناوە، لەکاتێکدا بەپێی ژمارەی دانیشتووانەکەی دەبێت شەش کورسی هەبن،  کۆمسیۆن دەڵێت ۴۰۰ هەزار کەس کێشەی پەنجەمۆریان هەیە،۲۰ هەزار دەنگی ئێمە لەسلێمانی پەنجە مۆریان نییە، خۆم ناتوانم دەنگ بدەم،  لە دهۆک و هەولێر خەڵکی ئێمە هەیە ناتوانێت دەنگ بدات".

لەبارەی تورکیاشەوە دەڵێت "تورکیا نەهاتووە لەنێو شاری هەولێر بۆردوومان بکات، هەموو جارێکیش سەرکۆنەی هێرشەکانی تورکیامان کردووە لەسەر کوشتنی سڤیل، بەڵام پەکەکە بیانووی داوەتە دەست لە هەندێک ناوچە حکومڕانی دەکەن".

News Code 223251

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha