تا ئێستا بە پێی دەستوور، عێراق دادگایەکی دەستووریی نییە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- تا ئێستا بە پێی دەستوور، عێراق دادگایەکی دەستووریی نییە و دادگای فیدراڵی بە نادەستووری بەردەوامە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، پشتیوانی لە دادگایەک دەکەن کە سەروەریی یاسا و بێ لایەنی تێدا بێت، بەڵام بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی نایاسایی و نادەستوورین، پێویستە خەلکی کوردستان بزانن کە خۆفرۆشان لایان گرنگ نییە مافی دەستووری کوردستان بەدەستەوە بدەن.

وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاشیگەیاند، ئەوانەی لە کوردستان پشتگیری ئەم دادگایە دەکەن لە بەر ئەوەیە لە بەرژەوەندی ئەوان هەڵسوکەوت دەکات و بڕیاری نادەستووری دەدات، بەڵام پێویستە خەڵکی کوردستان بزانێت کە خۆفرۆشان لایان گرنگ نییە چەند مافی دەستووری کوردستان بە دەستەوە دەدەن.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، بەهۆی ئەوەی ئەم بەناو دادگایە لە بەرژەوەندی ئەوان و دژی حکوومەت بریار دەدات مافی دەستووری هەرێم پێشێل بکرێت، کاتی ئەوە هاتووە خەڵکی بە شەڕەفی کوردستان بەرامبەر بە خاکفرۆش و ماف فرۆشان هەڵوێستی جددی وەربگرن و روبەڕویان ببنەوە.

News Code 223252

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha