کارمەندانی تەندروستیی سلێمانی و هەڵەبجە بایکۆتیان ڕاگەیاند

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەهۆی دابەشنەكردنی مووچەوە، سەندیكای كارمەندانی تەندروستیی سلێمانی بایكۆتی سەرتاسەرییان راگەیاند.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هاوژین عوسمان، سەرۆکی سەندیکای کارمەندانی تەندروستیی سلێمانی لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە شارەکانی خواروی عێراق کارمەندانی تەندروستی پلەیان بەرزدەکرێتەوە و زەوییان پێدەدەرێت، بەڵام کارمەندانی تەندروستی لە هەرێمی کوردستان هەمو مانگێک دەبێت لە دڵەڕاوکێی مووچەکانیان بن.

وتیشی: چیتر ناتوانن پشوودرێژبن و بەبێ مووچە دەوام بکەن، بۆیە بڕیاریان داوە بایکۆتی سەرتاسەری لەسەرجەم ناوەندەکانی تەندروستی رابگەیەنن، هەتا چارەنووسی مووچەکانیان بۆ یەکلادەکرێتەوە و بایکۆتەکەش تەواوى بنکە تەندروستى و نەخۆشخانەکان دەکرێتەوە جگە لە فریاکەوتنى خێراى شارەکە.

هاوژین عوسمان جەختی لەوەشكردەوە، زۆر هەوڵیانداوە نەگەنە ئەو بڕیارە، چوونكە تەندروستی سێكتەرێكی هەستیارە و پەیوەندی بە ژیانی خەڵكەوە هەیە، بەڵام بەداخەوە پاش لێدوانی وەزیری دارایی تێگەیشتن كە تروسكاییەک یاخود بەروارێک بۆ دابەشكردنی مووچە و چارەسەركردنی دۆخی دارایی نییە، بۆیە ناچاربوون لەژێر فشاری ئەندامان و چین و توێژەكانی تەندروستی، بایكۆتی سەرتاسەریی رابگەیەنن.

هیواشیخواست، لە رۆژی چوارشەممە ئەنجوومەنی وەزیران كە كۆدەبێتەوە بڕیاربدات لەسەر دابەشكردنی مووچە، چوونكە مووچە لە بەغدادەوە گەیشتووە و دەتوانرێت بە داهاتی ناوخۆ كورتهێنانەكەی پڕبكرێتەوە ودابەشبكرێت.

زیاتر لە ٥٤ ڕۆژە فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم مووچەیان وەرنەگرتووە و لە شەش مانگی ڕابردودا تەنها یەک مووچە وەرگیراوە ئەمەش بارگرانییەکی زۆری لەسەر هاوڵاتییان دروستکردووە، لەگەڵ ئەوەی بەغدا ٦٠٨ ملیاری بۆ موچەی مانگی دوو ناردوووە بەڵآم حکومەتی هەرێمی کوردستان دابەشیناکات بە بیانوی نەبونی پارەی پێویست و نەبونی داهاتی ناوخۆ بۆ پڕکردنەوەی کەمهێنانی مووچە.

لە ئێستاشدا جگە لە بایکۆتکردنی دەوام لەلایەن ژمارەیەکی زۆر لە فەرمانگەکانی سلێمانییەوە  خۆپیشاندانی مامۆستایانی ناڕازیش دەستیپێکرد و ژمارەیەک مامۆستاش دەستگیرکراون.

News Code 223267

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha