بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەلاحەدین بەهائەدین ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان بە میدیا ناوخۆییەکانی وت، دەبێت هەموو لایەنەکان پابەندی بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی بن، بڕیارەکان باش و خراپیان نییە، بەڵکوو بۆ هەندێک لایەن باشن و بۆ هەندێک لایەنی دیکە خراپن.
سەڵاحەدین بەهادین وتیشی، "بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی دژی قەوارەی هەرێمی کوردستان نین."
ئاماژەی بەوەشکرد، دۆخی ئێستای خەڵکی هەرێمی کوردستان لەبارەی مووچەوە زۆر خراپە و دەبێت ئەو دۆخە چاک بکرێت، یەکگرتوو ئامادەیە بۆ پرۆسەی هەڵبژاردن و پارتیش بەشداری لەو پرۆسەیە دەکات.
Your Comment