وادەی تۆمارکردنی ناوی کاندیداكان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان درێژ کرایەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشكرایكرد، وادەی تۆمارکردنی ناوی کاندیداكان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تاوەکوو ۳۱ی ئه‌م مانگه‌ درێژ کراوه‌ته‌وه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جومانە غەلای وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشكرایكرد، ئەنجومەنی باڵای کۆمسیاران بڕیایدا بەدرێژکردنەوەی وادەی تۆمارکردنی ناوی کاندیدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تاوەکوو ڕۆژی، یەکشەممە، ۳۱ی ئاداری ۲۰۲۴.

غەلای وتیشى: "تاوەکوو ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە، پارتی ‌و یەکێتی لیستی کاندیداكانیان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پێشکەشی کۆمسیۆن نەکردبوو، ۱۲ کاندیدی سەربەخۆ لە هەولێر، ۲۰ لە سلێمانی‌ و ۱۳ لە دهۆک ناوی خۆیان بۆ هەڵبژاردنەکە تۆمار کردووە".

وتەبێژی کۆمسیۆن دووپاتیکردەوە، "کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لە ئامادەکارییەکانی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەردەوامە، لەماوەی ڕابردووشدا کاری زۆرباشی لە نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران، تۆمارکردنی ناوی حزب ‌و هاوپەیمانێتییەکان ‌و کاندیدانی سەربەخۆ و حزب ‌و هاوپەیمانێتییەکان کردووە".

ئه‌وه‌شى ڕاگه‌یاندووه‌، "تائێستا هیچ داواکارییەکی فەرمی بۆ دواخستنی وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پێشکەشی کۆمسیۆن نەکراوە و پابەندن لە ئەنجامدانی وادەی هەڵبژاردنەکە لە مانگی حوزەیرانی ئه‌مساڵدا".

News Code 223275

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha