بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بارهگای بارزانی لە ڕاگهیهندراوێکیدا بڵاوی کردەوە، مەسعوود بارزانی سهرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لهمیانی کۆبوونهوهی لەگەڵ باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق، سهبارهت به ههڵبژاردنی پهرلهمانی کوردستان ڕایگهیاند: "خوازیاری بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنین، بەڵام دوور لە دەستتێوەردانی دەرەکی و بڕیارە سیاسییە مەبەستدارەکانی دادگەی فیدراڵ، کە ئامانج لێی شکاندنی پارتی بێت".
مهسعوود بارزانی، هەروەها له کۆبوونهوهی لهگهڵ ستیڤن هیچن، باڵیۆزی بەریتانیا لهسهر بوودجهی ههرێمی کوردستانیش لهلایهن بهغداوه وتی: "ناکرێت مامەڵەی سیاسیانە لەگەڵ بوودجە و قووتی خەڵکی کوردستان بکرێت بۆ لاوازکردن و شکاندنی ئیرادەی گەلی کوردستان،" بە پێویستی زانی چارەسەرەکی یەکلاکەرەوە بۆ بابەتی بوودجەی هەرێمی کوردستان دابنرێت.
پەیوەست بە بابەتی هەڵبژاردن بارزانی ئەوەی دووپاتکردەوە کە هەر لە 1991ـەوە پارتی دەستپێشخەری هەڵبژاردن و گواستنەوەی شەرعیەتی شۆڕشگێڕی بۆ شەرعیەتی یاسایی بووە و هەمیشەش لە هەڵبژاردنەکاندا دەنگی یەکەمی هێناوە.
سهرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان وتویهتی: "ماوەی دووساڵە کە هەڵبژاردنەکان بە بیانووی جۆراوجۆری سیاسی و هاندانی دەرەکی دوادەخرێت، ئێستاش کە بە بڕیاری سیاسی دادگەی فیدڕاڵ و بەپێی ئەجێندای دەرەکی دەسکاریی یاسای هەڵبژاردن کراوە، ئینجا دەڵێن با هەڵبژاردن بکرێت. ئێمە خوازیاری بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنین بەڵام دوور لە دەستێوەردانی دەرەکی و بڕیارە سیاسییە مەبەستدارەکانی دادگەی فیدڕاڵ کە ئامانج لێی شکاندنی پارتی بێت."
بارزانی ڕاشیگەیاندووه که ناچنە ژێر باری "بڕیاری نادەستووری دادگەی فیدڕاڵ کە تێیدا دادگە خۆی خستووەتە جێگەی دەستەڵاتی یاسادانان و جێبەجێکردن و تێبینی و داواکارییەکانی پارتی یاسایین و لە چوارچێوەی دەستوور و لەپێناو بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی ڕاست و ڕەوا و بێگەردە."
له ڕاگهیهندراوهکهدا هاتووه که بارزانی تیشکی خستوهتەسەر سیاسەتی برسیکردن و بڕینی بوودجەی خەڵکی کوردستان و وتویهتی: "ناکرێ مامەڵەی سیاسیانە لەگەڵ بوودجە و قووتی خەڵکی کوردستان بکرێت بۆ لاوازکردن و شکاندنی ئیرادەی گەلی کوردستان، بەپێویستی زانی کە چارەسەرەکی یەکلاکەرەوە بۆ بابەتی بوودجەی هەرێم دابنرێت" و به باڵیۆزهکهی بهریتانیای وتوه "ئێمە پشتئەستوورین بە ڕەوایەتیی دۆزی گەلەکەمان و هەرێمی کوردستان بە خوێن و فرمێسکی گەلی کوردستان دروست بووە نەک بە بڕیاراتی دەرەوەی ئیرادەی گەلی کوردستان."
له بهرامبهریشدا، وهک له راگهیهندراوهکهدا هاتوه، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق جەختی لەوە کردوهتهوه کە بهریتانیا هەر لە سەرەتای نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوو هەتا ئێستا بە بایەخەوە سەیری هەرێمی کوردستان دەکات و پاڵپشتیەتی و لەگەڵ هەرێمی کوردستانی بەهێز و سەقامگیر دایە.
بهگوێرهی راگهیهندراوهکهی بارهگای بارزانی، باڵیۆزی بهریتانیا وتویهتی: "ڕۆڵی پارتی لە پڕۆسەی سیاسیی عێراق و کوردستان گرنگە و پڕۆسەی سیاسی و هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستاندا بە بێی ڕۆڵی پارتی پڕۆسەیەکی کامل نابێت و دەیانەوێ یارمەتیدەر بن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان."
باڵیۆزکه تێگهیشتنی خۆشی لە نیگەرانییەکان دهربریوهو وتویهتی: " بۆیە لێرەین بۆ ئەوەی بزانین چۆن بەشدار و هاوکار بن بۆ چارەسەری کێشەکان و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی ئازاد و پاک و بێگەرد".
Your Comment