بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مه‌روان ئه‌حمه‌د، سه‌رپه‌رشتیاری "هه‌ژماری من" به کوردستان۲۴ی ڕایگه‌یاندووە، پڕۆژه‌ی هه‌ژماری من پڕۆژه‌یه‌کی سه‌رکه‌وتوو و به‌رده‌وامه، به‌شێوه‌یه‌ک تاکوو ئێستا ۲۵۰ هه‌زار هه‌ژماری بانکی له هه‌رێمی کوردستان کراوه‌ته‌وه.
سه‌رپه‌رشتیاری "هه‌ژماری من" ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد، تا ئێستا ۲۱۳ هه‌ژماری بانکی له هه‌ولێر کراوه‌ته‌وه و زیاتر له ۱۴۰ هه‌زار کارت ڕاده‌ستی فه‌رمانبه‌ران کراوه.
مه‌روان ئه‌حمه‌د باسی له‌وه‌ش کرد، ده‌ستیان کردووه به کردنه‌وه‌ی هه‌ژماری من له دهۆک و سلێمانی که تا ئێستا له سلێمانی ۱۹ هه‌زار هه‌ژمار کراوه‌ته‌وه و له دهۆکیش ۱۸ هه‌زار کراوه‌ته‌وه.
ناوبراو گوتیشی، له هه‌ولێر سته‌یشنی (ئه‌ی تی ئێم) له چه‌ند شوێنێک دانراوه و له به‌رنامه‌دایه تاکوو دوو مانگی دیکه ۷۶ کابینه‌ی ئامێره‌کانی ئه‌ی تی ئێم دابنێن بۆ سلێمانی و دهۆکیش هه‌مان به‌رنامه‌یان هه‌یه.
ڕوونیشی کرده‌وه، ئه‌و پێنج بانکه‌ی که به‌شدارن له هه‌ژماری من، رۆژانه له توانایاندایه ۱۰ هه‌زار کارتی هه‌ژماری من چاپ بکه‌ن و دواتر ره‌وانه‌ی سه‌نته‌ره‌کانی دابه‌شکردنی کارته‌کان ده‌کرێت بۆ ئه‌وه‌ی به فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆران بدرێته‌وه.
ڕۆژی سێشه‌ممه (۲۸ـی شوباتی ۲‌۰۲۳)، مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان په‌یامێکی بڵاوکرده‌وه و ده‌ستپێکردنی دەستپێشخەریی هەژماری منی راگه‌یاند کە بەرنامەیەکی گشتگیریی داراییە بۆ فەرمانبەرانی کەرتی گشتی و خانەنشینان.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری رێکه‌وتی ۵ـی ئاداری ۲‌۰۲۳، رایگه‌یاند، دەستپێشخەریی هەژماری من، کە لەلایەن مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە ڕاگەیاندرا، کۆمەڵێک سوودی بۆ هاووڵاتییان و ئابووریی هەرێمی کوردستان دەبێت، له سوودەکانی بۆ هاووڵاتییان، ئاسانکاری و سەلامەتیی هەژمارەکان، پێدانی مووچە بەشێوەیەکی رێکوپێک و لەکاتی خۆیدا بەبێ نۆرەگرتن، کەمکردنەوەی مەترسیی دزینی مووچە و پاشەکەوت.
هه‌روه‌ها سوودی پرۆژه‌ی هه‌ژماری من بۆ بەرهەمە داراییەکان، دروستکردنی داهاتی زیادە لە دانانی پارەی نەختینەیی ناکارا لە پاشەکەوتدا، کڕینی کاڵا یان پارەدان بە خەرجییە کەسییەکان لە رێی قەرزی ئاسانەوە، باشتربوونی رۆشنبیری دارایی.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری سووده‌کانی پرۆژه‌ی هه‌ژماری من له بواری پارەدانی دیجیتاڵی روونکردووه‌ته‌وه، له‌وانه، پارەدان بۆ کڕینی کاڵا و خزمەتگوزارییە ئۆنلایینەکان بە بەکارهێنانی کارتی بانکی، توانای حەواڵە لەنێوان هەژمارە جیاوازەکان لە رێی کارتی مۆبایل/ ئینتەرنێت، وەرگرتنی حەواڵەی نێودەوڵەتی بێ ئەوەی پێویست بکات سەردانی نووسینگەی ئاڵوگۆڕی دراو بکەیت.
سه‌باره‌ت ئابووریی هەرێمی کوردستانیش، پرۆژه‌ی هه‌ژماری من ده‌بێته هۆی زیادبوونی بەرهەمی ناوخۆیی، بەهۆی بەشداریکردنی هاووڵاتییان لە کەرتی بانکییدا، زیادبوونی خەرجیی بەکاربەران بەهۆی زیادبوونی قەرزی تاکەکەسی، رەخساندنی هەلی کار لە کەرتی بانکی، کەمکردنەوەی پشتبەستن بە مامەڵەی کاش، زیادکردنی کارایی حکوومەت و شەفافییەت، سەرهەڵدانی پارەدانی دیجیتاڵی بۆ خزمەتگوزارییە گشتییەکان.
Your Comment