دکتۆر بەرهەم ساڵح وەکوو ئەندامێکی باڵا لە زانکۆی هارڤارد دەستنیشانکرا

بەشی جیهان- ناوەندی زانست و کاروباری نێودەوڵەتی بێڵفێر لە سکۆڵی هارڤارد کێنێدی لە زانکۆی هارڤارد ڕایگەیاند ناوەندەکە بە شانازییەوە دەستنیشانکردنی بەرهەم ساڵح، سەرکردەی دیاری کورد و سەرۆکی پێشووی کۆماری عێراقی وەکوو ئەندامێکی باڵا لەو ناوەندەدا ڕادەگەیەنێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ناوەندی بێڵفێر لە ماڵپەرەکەی خۆی ئەم هەواڵەی ڕاگەیاندووە و سەبارەت بە بەرهەم ساڵح نووسیوێتی: "ساڵح بە پێشینەی بەرفراوانی خۆی لە بواری ئەکادیمیا و خزمەتگوزاری گشتیدا، سەرمایەیەک لە ئەزموون و تێڕوانین لە پێشخستنی زانیاریی پەیوەندیدار بە سیاسەتەوە سەبارەت بە گرنگترین ئاڵنگارییەکانی ئاسایشی نێودەوڵەتی بۆ ناوەندەکە زیاد دەکات."

دەشڵێت "تێڕوانین و شارەزاییەکانی بە شێوەیەکی بەرچاو یارمەتیدەرە بۆ کۆمەڵگەی زانایان و ڕابەرە بە ئەزموونەکان کە لەلایەن ناوەندەکە و دەستپێشخەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە کۆکراونەتەوە بۆ ئەنجامدانی توێژینەوە و وانەوتنەوە لەسەر ناوچەکە."

ناوەندەکە ئاماژەشی بەوەداوە "بەرهەم ساڵح ماوەی دوو دەیەیە وەکو یەکێک لە کەسایەتییە دیارە سیاسییەکان لە عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا خزمەتی کردووە. لە ساڵی ۲۰۱۸ ەوە بۆ ساڵی ۲۰۲۲ هەشتەیەمین سەرۆکی کۆماری عێراق بووە، پێشتریش لە ساڵی ۲۰۰۹ ەوە بۆ ساڵی ۲۰۱۲ سەرۆک وەزیری هەرێمی کوردستان بووە، لە ساڵی ۲۰۰۴ و ۲۰۰۵ ەوە تاوەکو ۲۰۰۹ جێگری سەرۆک وەزیری عێراق بووە."

مێگان ئێڵ ئۆسلیڤان، بەڕێوەبەری سەنتەری بێلفێرگوتی "بەرهەم ساڵح سەرکردەیەکی بوێر و خاوەن بەهرە و دیدگای خۆیەتی کە لە ڕۆڵی جۆراوجۆردا، دۆخی سەخت و مەترسیداری تێپەڕاندووە و ئەو ئەزموونانە و ئەو وانانەی فێریان بووە لە سەنتەری بێلفێر دەگەیەنێتە ئێمە. ئەم جۆرە تێڕوانینانە یارمەتیدەرمان دەبن لە هەوڵەکانماندا بۆ باشتر تێگەیشتنمان لە سروشتی سەرکردایەتی، ڕووداوەکانی عێراق و ناوچەکەی و لە دەوری پەرەسەندنی ڕۆڵی 'هێزە ناوەندەکان' لە دیمەنی جیهانی ئەمڕۆدا."

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەی سەنتەری بێلفێردا هاتووە "ساڵح هەروەها لە خوێندنی باڵاشدا بە هەمان شێوە جێپەنجەی دیارە و لە ساڵی ۲۰۰۷ زانکۆی ئەمەریکایی لە عێراق، سلێمانی (AUIS) دامەزراندووە و تا ئێستاش وەک سەرۆکی دەستەی بەڕێوبەری ئەو زانکۆیەیە. هەروەها لە ژێر سەرکردایەتی ئەودا زانکۆی ئەمەریکایی وەک یەکێک لە دەگمەنترین دامەزراوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەرکەوتووە کە تەرخانکراوە بۆ لێکۆڵینەوەی کراوە لە ژینگەیەکی هەمەچەشندا."

News Code 223259

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha