مەسروور بارزانی
-
مەسروور بارزانی وەزیری نوێی دەرەوەی تورکیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا
بەشی تورکیا- سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بە تەلەفۆن لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا قسەی کرد و رایگەیاند، چاوی لەوەیە کاری زیاتر لەگەڵ هاکان فیدان بکات.
-
مەسروور بارزانی و باڵیۆزی سوید بارودۆخی گشتیی عێراقیان تاوتوێ کرد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە جێسیکا سڤاردسترۆم باڵیۆزی سوید لە عێراق کرد.
-
لە کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی پارتیدا بڕیاری دادگای فیدراڵی عێراق تاوتوێ کرا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ئامادەبوونی مەسعوود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و نێچیرڤان بارزانی و مەسروور بارزانی جێگرەکانی، بۆ تاوتوێ کردنی بڕیاری دادگای فیدراڵی عێراق سەبارەت بە دۆسیەی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو.
-
بەبۆنەی یادی دامەزراندنیەوە؛ مهسروور بارزانی پیرۆزبایی ئاراستهی یهکێتیی کرد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بهبۆنهی یادی دامهزراندنی یهکێتیی نیشتمانیی کوردستان، سهرۆکی حکوومهتی ههرێمی کوردستان، پیرۆزبایی لێ کردن.
-
مەسروور بارزانی: ئەو پیلاگێڕییانەی لەدژی هەرێمی کوردستان دەکرێت دەستی ناوخۆیی تێدایە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت ئەو پیلاگێڕییانەی لەدژی هەرێمی کوردستان دەکرێت دەستی ناوخۆیی تێدایە بەڵام هەوڵێکی نەزۆکە.
-
مەسروور بارزانی:
رێککەوتنی هەولێر و بەغدا بناغەیە و هەمووان دەبێت ڕێزی لێبگرن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند گرووپێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، چەند گۆڕانکارییەکیان خستووەتە پرۆژەیاسای بوودجەی فیدراڵی، کە پێشێلکاریین بەرامبەر بەو رێککەوتنەی پێشتر کردوومانە.
-
مەسروور بارزانی پشتگیریی خۆی بۆ کاراکردنەوەی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان ڕاگەیاند
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان بۆ کاراکردنەوەی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان دەستخۆشی لە پەرلەمانتاران دەکات.
-
باڵیۆزی ئەمریکا لەبارەی هەڵبژاردنەوە داوایەک لە مەسروور بارزانی و قوباد تاڵەبانی دەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق داوا لە مەسروور بارزانی و قوباد تاڵەبانی دەکات ئەمساڵ لە هەرێمی کوردستاندا هەڵبژاردن بکرێت.
-
نێوەڕۆکی رێککەوتنی لایەنە پێکهێنەرەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاو کرایەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دوای زیاتر لە حەوت مانگ، تیمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە حکوومەت، بایکۆتی شکاند و بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران، بەشداریی لە کۆبوونەوەی هەفتانەی ئەنجوومەنی وەزیراندا کرد، کە لە 14-05-2023 بەڕێوەچوو. دوای کۆبوونەوەکە، لایەنە پێکهێنەرەکانی حکومەت (پارتی، یەکێتی، گۆڕان و سۆسیالیست دیموکرات) لەسەر چەند خاڵێک رێککەوتن، بەتایبەتی کۆکردنەوەی داهات و خەرجی.
-
وتەکانی بافڵ تاڵەبانی لەبارەی ئیدارەی مەسروور بارزانی
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سهرۆکى یهکێتى ڕایگهیاند: بهڕاستى حکوومهتهکهى کاک مهسروور ئازایه و هیچ وڵات و کهسێک ئێمهى کۆ نهکردۆتهوه لهگهڵ پارتى، بهڵکوو ئهوه خۆمان بووین بڕیارمان دا.
-
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان خۆشحاڵیی خۆی لە گەڕانەوەی تیمی یەکێتی بۆ کۆبوونەوەکانی کابینە دەربڕی
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مهسروور بارزانى لهبارهى گهڕانهوهى قوباد تاڵهبانى و تیمى وزاریى یهکێتى بۆ کۆبوونهوهکانى ئهنجومهنى وهزیران پهیامێک بڵاو کردهوه و ڕایگهیاند، "خۆشحاڵ بوین".
-
پەیامی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی گەڕانەوەی تیمی وەزاریی یەکێتی
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی گەڕانەوەی تیمی وەزاریی یەکێتی بۆ کۆبوونەوەکانی کابینەی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاو کردەوە.
-
ئەمریکا پێشوازی لە گەڕانەوەی وەزیرەکانی یەکێتیی دەکات بۆ کابینەی هەرێم
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر رایگەیاند، پێشوازی لە گەڕانەوەی وەزیرەکانی یەکێتیی دەکەن بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم.
-
تاڵەبانی و بارزانی لەژێر گوشاری ئەمریکا ئاشت بوونەوە
بەشی جیهان- ئاژانسی ڕۆیترز نووسیی: گەڕانەوەی تیمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بەهۆی گوشاری ئەمریکاوە بوو.
-
وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان تایبەت بۆ کوردپرێس:
سەرۆکی تیمی یەکێتی بڕیاری کۆتایی لەسەر گەڕانەوەی وەزیرەکان بۆ ناو کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران دەدات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بێگەرد تاڵەبانی دوایین زانیارییەکانی لەبارەی گفتوگۆکانی نێوان یەکێتیی نیشتمانی و پارتی دیموکرات بۆ کوردپرێس باس کرد و ڕایگەیاند: گفتوگۆکان درێژەیان هەیە و بڕیاری کۆتاییش لەسەر گەڕانەوەی وەزیرەکانی یەکێتی بۆ ناو کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران سەرۆکی تیمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەیدات.
-
تاڵەبانی و بارزانی ڕێککەوتوون لەسەر گەڕانەوەی تیمی یەکێتی بۆ ناو حکوومەت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕاوێژکاری مەکتەبی سیاسیی پارتی ڕایگەیاند: "تیمی یەکێتی بەسەرپەرشتیی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران دەگەڕێنەوە ناو کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران".
-
مەسروور بارزانی و قوباد تاڵەبانی کۆ بوونەوە/ پەیامی كونسوڵی گشتیی بەریتانیا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەسروور بارزانی و قوباد تاڵەبانی لە نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە، دوا بە دوای ئەو کۆبوونەوە كونسوڵی گشتی بەریتانیا پەیامێكی لەبارەی کۆبوونەوەکە بڵاو کردەوە پێشوازیی لێ کرد.
-
شارەزایەکی پرسی کورد:
بارزانییەکان کۆنترۆڵی تەواویان بەسەر حکوومەتی هەرێمدا هەیە
بەشی جیهان- وینسۆرب ڕاجرز ئاماژەی داوە بە سەردانی بەرپرسانی بیانی بۆ هەرێمی کوردستان و کۆبوونەوەیان تەنها لەگەڵ بارزانییەکاندا و دەنووسێت ئەوان کۆنترۆڵی تەواویان بەسەر حکوومەتی هەرێمدا هەیە.
-
مەسروور بارزانی بۆ پارێزەرێکی نێودەوڵەتیی قوربانیانی جینۆساید:
ئەو لایەنانەی هاوکار بوون لە کۆمەڵکوژیی کوردستان قەرەبووی قوربانیان بکەنەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئەو تاوانە کۆمەڵکوژییانەی ڕووبەڕووی گەلی کوردستان بووەتەوە بە جینۆساید بناسێت.
-
تازەترین هەڵویستی حکوومەتی هەرێم لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سهرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوە لەگەڵ یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تازەترین هەڵویستی حکوومەتی هەرێمی لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان خستەڕوو.
-
وەزیری بەرگریی ئیتالیا بانگهێشتی سەرۆک وەزیرانی هەرێم دەکات بۆ سەردانی کردنی وڵاتەکەی
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەمڕۆ چوارشەممە 5/3 مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە گویدۆ کرۆسێتۆ ،وەزیری بەرگریی ئیتالیا کرد.
-
میدیاکانی پارتی باس لە هەوڵێکی نوێ دەکەن بۆ پڕکردنەوەی شوێنی وەزیرەکانی یەکێتیی لە حکوومەت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- میدیاکانی پارتی باس لە پڕکردنەوەی پۆستی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیرەکانی یەکێتیی دەکەن لەلایەن لاهوور شێخ جەنگی و تیمەکەیەوە.
-
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم:
داوا دەکەین تیمی یەکێتی ئەرکەکانی خۆیان لەپێناو خزمەت کردنی هاوڵاتییان جێبەجێ بکەن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم سهبارهت به ئەنجامی چوونی شاندی حکوومەت بۆ لای قوباد تاڵهبانى کۆبوونهوهى ئهنجام دا و داواكاریهكى دیكهى ئاراستهى تاڵهبانى و تیمى یهكێتى له حكوومهت كرد.
-
ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی: سهردانهكانمان بۆلاى قوباد تاڵهبانى بهردهوام دهبن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامانی تیمی حکوومەت بۆ سەردانی جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، بە ئامانجی چارەسەرکردنی کێشەکان سەردان و گفتوگۆیان بەردەوام دەبێت.
-
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان:
هەوڵ بۆ تێکدانی ئەو کەشە ئەرێنییە دەدرێت کە لەنێوان هەولێر و بەغدا خەریکە دروست دەبێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، هێرشی سەر گوندی پەلکانە هەوڵێکی نەزۆکە بو تێکدانی ئەو کەشە ئەرێنییەی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی فیدڕاڵ خەریکین دروستی دەکەین.
-
ڕاپۆرتێک لەسەر بۆردوومان کردنی فڕۆکەخانەی سلێمانی درایە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دوای ئەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە فەرمی لیژنەیەکی بۆ لێکۆڵینەوەی لە هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی پێکهێنا، لیژنەکە سەردانی فڕۆکەخانەیان کردووە و راپۆرتێکیان داوەتە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان.
-
ئەندامێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان:
مەسروور بارزانی و پارتی دەبێت نیاز پاکیی خۆیان بۆ یەکێتی بسەلمێنن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامی یەکێتیی کوردستان داوای لە سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان کرد نیازپاکیی خۆیان بۆ حزبەکەی بسەلمێنن.
-
بۆچی سەرەڕای ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا هەناردەکردنی نەوتی هەرێم هێشتا دەستی پێنەکردۆتەوە
بەشی جیهان- ڕۆژنامەی نیو عەرەب، لە ڕاپۆرتێکدا باس لەمە دەکات کە سەرەڕای ڕێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا لەسەر دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە، ناکۆکی لەسەر دەسەڵاتدارێتیی پارە هەڵگرتن لە هەژماری نەوت و خاوەندارێتی بۆری نەوتیی کەرکووک-جەیهان ڕێگری کردووە لە هەناردە کردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا.
-
ڕێککەوتنی کۆتایی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر دۆسیەی نەوت واژۆ کرا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- رێکەوتنی نێوان حکوومەتی هەرێم و بەغدا لەبارەی دۆسیەی نەوتی هەرێم و رادەست کردنی بە کۆمپانیای سۆمۆی عێراقی واژۆ کرا.
-
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان: مەسروور بارزانی نەیگوتووە بەغدا بارمتە و دیلی تارانە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند مەسروور بارزانی لە داڤۆس نەیگوتووە بەغدا بارمتە و دیلی تارانە.