بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عارف ڕوشدی ڕاوێژکاری مەکتەبی سیاسی پارتی به‌میدیاى نزیک له حزبه‌که‌ى ڕاگه‌یاند: کۆبوونەوەی دوێنێى سەرۆک وەزیران و جیگرەکەی، دەرئەنجامی دەستپێشخەری نیچێرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم و مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێم بووە.
ناوبراو ده‌شڵێت، "کۆبوونەوەی دوێنێ دەرگایەکە بۆ چەندین کۆبوونەوەی دیکە لەسەر ئاستی دەزگاکانی هەڵبژاردن و مەکته‌بى سیاسی‌دا".
به‌وته‌ى ڕاوێژکاری مەکتەبی سیاسی پارتی، "وابڕیارە چوارشەممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا تیمی یەکێتی بەسەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی بگەڕێنەوە کۆبوونەوەکان".
هه‌ر دوێنێش له‌دواى کۆبوونه‌وه‌ى نێوان بارزانى و تاڵه‌بانى، میدیاکانی هەرێم باسیان لەوە کرد کە تیمى یه‌کێتى ده‌گه‌ڕێته‌وه کۆبوونه‌وه‌کانى حکوومه‌ت و پارتى و یه‌کێتیش له ئاستى باڵادا کۆ ده‌بنه‌وه.
Your Comment