مەسروور بارزانی و پارتی دەبێت نیاز پاکیی خۆیان بۆ یەکێتی بسەلمێنن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامی یەکێتیی کوردستان داوای لە سەرۆک‌وەزیرانی هەرێمی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان کرد نیازپاکیی خۆیان بۆ حزبەکەی بسەلمێنن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ساڵح فەقی لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی "بغداد الیوم"دا ڕایگەیاند: پێویستە پارتی دیموکراتی کوردستان و مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان نیازپاکیی خۆیان بۆ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بسەلمێنن.

ناوبراو زیادی کرد: بارزانی ئێستاش بەشێوازێکی تاکەلایەنە لە بەڕێوبردنی هەرێمی کوردستاندا کار دەکات و دەبێت پێش کۆبوونەوە لەگەڵ یەکێتیی هەنگاوی ئەرێنی بۆ نیشاندانی نیاز پاکیی خۆی هەڵبگرێت.

News Code 221268

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha