بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئالینا رۆمانۆوسکی لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تویتەر بڵاوی کردەوە، لەگەڵ هەریەک لە سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و جێگرەکەی قسەی کردووە و دەستخۆشی لێکردوون لەبارەی گفتوگۆی سەركەوتوویان بۆ نەهێشتنی گرفتەكان و پرسی هەڵبژاردن.
لە تویتەكەیدا رۆمانۆوسکی دەڵێت، هانی مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی داوە بۆ ئەوەی هاوئاهەنگی نێوانیان لەو بوارانەدا بەهێز بکەن کە جێگەی بایەخ و ئامانجی لەپێشینەی هەردوولان، وەک چاکسازیی لە وەزارەتی پێشمەرگە.
دەقی تویتەکەی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق:
لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان قسەم کرد و ستایشی گفتوگۆی سەرکەوتووانە و پێشکەوتنی وەدەست هاتوویانم کرد لە چوارچێوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستاندا. هانی هەردووکیانم دا هاوئاهەنگی نێوانیان سەبارەت بە کارە لەپێشینە هاوبەشەکان بەهێزبکەن.
Your Comment