بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تیمی وهزاریی یهکێتیی نیشتمانیی کوردستان به سهرۆکایهتیی قوباد تاڵهبانی پاش چەند مانگ ناکۆکی و گرژی لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان ئامادەیی خۆیان بۆ بەشداری کردن لە کۆبوونەوەکانی کابینەی هەرێمی کوردستان نیشان دا.
هەردوو پارتی دەسەڵاتداری هەرێمی کوردستان ماوەی چەند مانگێکە لەسەر هەندێک بابەت هێرشی زارەکی و میدیایی دژی یەکتریان ئەنجام ئەدا، بەڵام دوای ئەوەی باربارا لیف یاریدەدەری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد و لەگەڵ بەرپرسانی دوو لایەن کۆ بوویەوە، پەیوەندییەکانی ئەو دوو لایەنە ناکۆکە دەستی پێکردەوە.
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیترز ئیدیعای ئەوەی کردووە کە گرژیی نێوان ئەم دوو لایەنە هێڵی سووری ڕۆژئاوا و بەتایبەت ئەمریکایە. هەر لەبەر ئەم هۆکارەش دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان پارتی و یەکێتی لەژێر گوشاری ڕۆژئاوا و بەتایبەت ئەمریکا ڕووی داوە.
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیترز ڕاشیگەیاندووە، یەکێک لە دەرئەنجامەکانی گرژیی نێوان هەردوو حزبی دەسەڵاتدار لە هەرێمی کوردستان، زیانگەیاندن بە ژیانی خەڵکی مەدەنیی ئەم هەرێمەیە.
Your Comment