بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بە سەرپەرشتیی مەسروور بارزانی سەرۆکی حكوومهت کۆبۆوه و لە ڕاگەیهندراوی کۆبوونەوەکەدا جهخت كراوهتهوه: "ئێمە دەمانەوێ تیمی یەکێتی بگەڕێتەوە و هیوادارین لە ئاستی بەرپرسیارێتیدا بن و ئەرکەکانیان جێبەجێ بکەن و چیتر نەبنە هۆی ئەوەی هاوڵاتیان باجی دەوام نەکردنیان بدەن".
له ڕاگهیهنراوى كۆبوونهوهى ئهنجومهنى وهزیراندا هاتووه: "چەندین جار داوامان لە جێگری سەرۆک وەزیران و تیمی یەکێتیی کردووە کە بگەڕێنەوە بۆ کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران و ئێستاش جارێکی دیکە داوا دەکەین کە بگەڕێنەوە و ئەرکە یاسایی و کارگێڕییەکانی خۆیان لەپێناو خزمەتکردنی هاوڵاتییان جێبەجێ بکەن، هەر کێشە و گرفتێکیش هەبێت کە ئامانجی خزمەت کردنی بەرژوەندیی گشتی بێت، پێویستە لە کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆی لەبارەوە بکرێت".
Your Comment