بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر ئەمڕۆ دووشەممە لە پەیامێکدا بڵاوی کردەوە: "پێشوازی لە گەڕانەوەی وەزیرەکانی یەکێتیی دەکەین بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، دوای ئەوەی لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر پرسە گرنگەکان گەیشتنە ڕێککەوتن".
ئاماژەی بەوەش کردووە، "بە خۆشحاڵیەوە دەڕوانینە کاری پێکەوەیی و هەماهەنگیی نزیک لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر کارە لەپێشینە هاوبەشەکانمان بۆ پێشخستنی زیاتری ئەم بەرەوپێشچوونە".
دوێنێ یەکشەممە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو، یەکەمین کۆبوونەوە بوو لە دوای زیاتر لە حەوت مانگ کە قوباد تاڵەبانی و وەزیرەکانی یەکێتی تیایدا بەشدار بوون.
Your Comment