بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ساڵح فەقی لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی "بغداد الیوم"دا ڕایگەیاند: پێویستە پارتی دیموکراتی کوردستان و مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان نیازپاکیی خۆیان بۆ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بسەلمێنن.
ناوبراو زیادی کرد: بارزانی ئێستاش بەشێوازێکی تاکەلایەنە لە بەڕێوبردنی هەرێمی کوردستاندا کار دەکات و دەبێت پێش کۆبوونەوە لەگەڵ یەکێتیی هەنگاوی ئەرێنی بۆ نیشاندانی نیاز پاکیی خۆی هەڵبگرێت.
Your Comment