بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە هەژماری خۆیدا لە تویتەر بڵاوی كردەوە گرووپێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، چەند گۆڕانکارییەکیان خستووەتە بڕگەکانی ۱۳ و ۱۴ی پرۆژەیاسای بوودجەی فیدراڵی، کە پێشێلکاریین بەرامبەر بەو رێککەوتنەی پێشتر لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیران و حکوومەتەکەی کردوومانە.
سەرۆكی حكوومەت ئەوەشی نووسیوە كە ئەو رێککەوتنە بناغەیە بۆ هەماهەنگیی هەولێر و بەغدا، دەبێ هەموولا ڕێزی لێبگرن.
Your Comment