ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی: سه‌ردانه‌كانمان بۆلاى قوباد تاڵه‌بانى به‌رده‌وام ده‌بن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامانی تیمی حکوومەت بۆ سەردانی جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، بە ئامانجی چارەسەرکردنی کێشەکان سەردان ‌و گفتوگۆیان بەردەوام دەبێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف لەکاتی بەشداری کردنی لە نوێژی جەژن لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: "ئێمە لە حکوومەت پێکەوە ئیش دەکەین، بۆیە ئەم سەردانانە شتێکی ئاساییە، پرۆسەی سەردانی کردنی جێگری سەرۆکی حکوومەت بەردەوام دەبێت، ناکرێ بڵێین کۆتایی هاتووە یان گەیشتوینەتە ئەنجام، بەڵام بەردەوام دەبین".

ناوبراو وتیشی: "ئەو کێشانەی کە هەن کێشەی گەورە نین تا چارەسەر نەکرێن، دەکرێ بە گفتوگۆ لەناو کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران هەموو گرفتەکان چارەسەر بکەین".

پشتیوان سادق کە لە هەمانکاتدا ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانە، دەڵێت: "پەیامی ئێمە بۆ هەموو لایەنەکان پەیامی خزمەت کردنی خەڵکی کوردستانە و حزبەکان وەسیلەن بۆ خزمەت کردنی خەڵک، لێرەشەوە تەئکید دەکەینەوە کە دەستی تەباییر‌ و یەکڕیزیی بۆ لایەنەکان درێژ دەکەین ‌و هەموومان پێکەوە دەتوانین خزمەت بکەین، هیودارم دوایی جەژن بتوانین هەنگاوەکانی پێکەوەیی بەهێزتر بکەین".

News Code 221296

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha