-
لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پارتی:
بڕیارەکان و ئامادەبوونی سەردار سولەیمانی، لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەمەبستی پێکەوەژیانی ئاشتییانە لە ناوچەکە بوو
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فازڵ میرانی لهمیانی وتارێکدا له مهراسیمێکی تایبهت به یادی تیرۆرکردنی شەهید سولهیمانی، فهرماندهی پێشووی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، ڕایگهیاند: پێویستە ئێمە داوا لە شوێنکەوتووانی سەردار سولەیمانی بکەین لە چوارچێوەی پێوەندییە دۆستانەکانیاندا لەگەڵ لایەنە کوردستانییەکان نفووزی خۆیان بۆ باشتر کردنی پێوەندییەکان لەگەڵ هەولێر و بەغدا بخەنەگەڕ.
-
ژمارەی قوربانیانی تەقینەوە تیرۆریستییەکەی کرمان گەیشتە ۸۴ شەهید و ۲۸۴ بریندار
بەشی ئێران- بەگوێرەی دوایین ئامارەکان ژمارەی قوربانیانی تەقینەوەکەی کرمان گەیشتە ۸۴ شەهید و ۲۸۴ بریندار کە دۆخی تەندروستی ژمارەیەکیان خراپە.
-
لە ساڵیادى شەهید بوونی سەردار سولهیمانى و ئهبوومههدى موههندیس دهوام ڕادەگیرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە حەوت پارێزگای عێراق بڕیار درا سبهینێ چوارشهمه 3ى 1ى 2024 دهوامى فهرمى بههۆى ساڵیادى شەهید بوونی سەردار سولهیمانى و ئهبوو مههدى موههندیس ڕابگیرێت.
-
عێراق و ئێران بۆ پهرهپێدانی کێڵگه نهوتییه هاوبهشەکان لیژنەیەک پێکدێنن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بۆ پهرهپێدانی ئهو کێڵگه نهوتییه هاوبهشانهی که دهکهونه سنوورهکانهوه، عێراق و ئێران بڕیاریاندا لیژنهیهک دروست بکهن.
-
کونسوڵی ئێران لە هەولێر:
ئێران هەوڵی چارەسەری کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەدات
بەشی ئێران- کونسوڵی گشتی ئێران لە هەولێر، لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ وەزیری دارایی هەرێم، ڕایگەیاند، پەیوەندییەکانی خۆمان بەکاردەهێنین بۆ ئەوەی کێشەکانی هەرێم و بەغدا چارەسەر بکرێن.
-
نەسروڵا ڕەشنوودی:
پەیوەندیی بازرگانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان بەهێز دەکرێت
بەشی ئێران- قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگهڵ نەسروڵا ڕەشنوودی، کونسوڵی گشتیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر، كۆ بووهوه.
-
نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران:
ئێران ئامادەیی بۆ دۆزینەوە منداڵە ونبووەکانی هەڵەبجە دەربڕی
بەشی ئێران- نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران دەڵێت کۆماری ئیسلامیی ئێران ئامادەیی نیشانداوە بۆ دۆزینەوە منداڵانی ونبووی هەڵەبجە و کۆڕەوەکەی ساڵی ۱۹۹۱.
-
بەرپرسی پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و ئێران گۆڕدرا
بەشی ئێران- گۆڕانکاری لە پۆستی بەرپرسی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئێران کرا؛ لە شوێنی عەبدوڵڵا ئاکرەیی، شاکر حوسێن پۆستەکەی وەرگرت.
-
سەرۆک کۆماری ئێران بڕیاریدا هێڵی شەمەندەفەر تا دەروازەی باشماخ درێژ بکرێتەوە
پارێزگاری سلێمانی رایگهیاند، سهرۆک کۆماری ئێران بڕیاریدا هێڵی شەمەندەفەری کوردستان تا دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ درێژبکرێتەوە و ئەم هێڵە بە هێڵی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیی ئێرانەوە ببەسترێتەوە.
-
لە دیدار لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراقدا:
ڕێبەری باڵای شۆڕش: عێراق دەتوانێت ڕۆڵی تایبەتی هەبێت بۆ ڕاگرتنی ئەو قەتلوعامەی لە غەززەدا دەکرێت
بەشی ئێران- محهمهد شیاع سوودانی سهرۆک وهزیرانی عێراق لهدیدارێکدا لهگهڵ ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران رایگهیاند، عێراق ههموو ههوڵێک دهدات بۆ پهیوهندی کردن لهگهڵ وڵاتانی برا و دۆست، بهمهبهستی ههماههنگی ههڵوێستهکان و گرتنهبهری ههنگاو بۆ سنووردارکردنی دهستدرێژییه بهردهوامهکانی دژی گهلی فهلهستین.
-
لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشدا:
ڕەئیسی: سوپاسی هەوڵەکانی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکەین بۆ چەککردنی دوژمنەکان/ سوودانی: ڕێگا نادەین لە خاکی عێراقەوە مەترسی بۆسەر ئێران دروست ببێت
بەشی ئێران- سەرۆک کۆماری ئێران ڕایدەگەیەنێت سوپاسی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکەم بە بۆنەی هەوڵەکانیەوە بۆ چەک کردنی گرووپە نەیار و دژەشۆڕشەکانی ئێران کە ئەمنتربوونی سنوورەکانی نێوان هەردوو وڵاتی لێکەوتۆتەوە.
-
پارێزگاری سلێمانی:
سەرۆک کۆماری ئێران بڕیاریدا هێڵی شەمەندەفەر تا دەروازەی باشماخ درێژ بکرێتەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پارێزگاری سلێمانی رایگهیاند، سهرۆک کۆماری ئێران بڕیاریدا هێڵی شەمەندەفەری کوردستان تا دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ درێژبکرێتەوە و ئەم هێڵە بە هێڵی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیی ئێرانەوە ببەسترێتەوە.
-
لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیی هەوبەشدا:
هاکان فیدا: گەمارۆدانی غەززە پێشێل کردنی ئاشکرای مافی مرۆڤە/ ئەمیر عەبدوڵڵاهیان: ئەگەر شەڕ درێژەی ببێت ئیسرائیل تووشی شۆکێکی دیکە دەبێت
بەشی ئێران- حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاھیان وەزیری دەرەوەی ئێران و هاکان فیدان هاوتا تورکەکەی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی قسەیان بۆ میدیاکاران کرد.
-
سەرۆک کۆمار گەیشتە کوردستان/وێنە
بەشی کوردستان- سەید ئیبراهیم ڕەئیسی و ئەندامانی ئەنجومەنی وەزیران، بە مەبەستی کردنەوەی چەندین پڕۆژە سەردانی کوردستانیان کرد.
-
بەهۆ ڕووداوە دڵتەزێنەکەی غەززەوە:
لە ئێران ماتەمینی گشتی ڕاگەیێندرا
بەشی ئێران- دەوڵەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە ۲۶ی ڕەزبەر بەهۆی ڕووداوە دڵتەزێنەکەی غەززەوە لە سەرانسەری وڵات ماتەمینی گشتیی ڕاگەیاند.
-
وەزیری فەرهەنگی ئێران داوای بەدواداچوونی خێرا بۆ ڕووداوی کوژرانی مێهرجووی و هاوسەرەکەی دەکات
بەشی فەرهەنگ- بەرەبەیانی ئەمرۆ ۲۳ی ڕەزبەر تەرمی داریوش مێهرجوویی و هاوسەرەکەی لە ڤێلا تایبەتەکەیان لە شاری کەرەجی ئیران دۆزرایەوە.
-
هیوادارین تەواوی بڕگەکانی رێککەوتنی ئەمنیی نێوان ئێران و عێراق وەک خۆی جێبەجێ بکرێن
وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، هیوادارین بەو هاوکارییە باشەی کە لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا و هەولێر هەمانە، تەواوی بڕگەکانی رێککەوتنی ئەمنیی نێوان ئێران و عێراق وەک خۆی جێبەجێ بکرێن.
-
ڕەئیسی و محەمەد بن سەلمان لەبارەی فەلەستینەوە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا
بەشی ئێران- سەرۆک کۆماری ئێران و محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعوودیە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا داوای کۆتاییهێنان بە تاوانەکانی ئیسرائیل لە دژی فەلەستین دەکەن.
-
سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
مافی گەلی فەلەستینە کە دەوڵەتی خۆیان هەبێت/ هەرێمی کوردستان سەرچاوەی هەڕەشە نییە بۆ ئێران
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەختی لەوە کردەوە کە گەلی فەلەستین مافی ئەوایان هەیە کە دەوڵەتی خۆیان هەبێت و لەبارەی داواکارییەکانی ئێران بۆ دوورخستنەوەی گرووپە نەیارەکان لەسەر سنوورەکان وتی هەرێمی کوردستان هەرگیز نابێتە سەرچاوەی هەڕەشە بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران.
-
نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق:
پێشوازی لە هەوڵە هاوبەشەکانی عێراق و ئێران دەکەین کە ئامانج لێیان ڕەواندنەوەی نیگەرانییە ئەمنییەکانە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لەكاتی پێشكەشكردنی وتەیەكیدا لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاساییشی سەربە نەتەوەیەكگرتووەكان باسی لە ڕێککەوتنە ئەمنییەکەی نێوان ئێران و عێراق کرد.
-
ناسر کەنعانی:
هیوادارن تەواوی بڕگەکانی رێککەوتنی ئەمنیی نێوان ئێران و عێراق وەک خۆی جێبەجێ بکرێن
بەشی ئێران- وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، هیوادارن بەو هاوکارییە باشەی کە لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا و هەولێر هەمانە، تەواوی بڕگەکانی رێککەوتنی ئەمنیی نێوان ئێران و عێراق وەک خۆی جێبەجێ بکرێن.
-
وەزیری دەرەوەی ئێران پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی بافڵ تاڵەبانی دهكات
بەشی ئێران- وەزیری دەرەوەی ئێران پیرۆزبایی له بافڵ تاڵەبانی دهكات بەبۆنەی هەڵبژاردنەوەی وەکوو سەرۆکی یەکێتی و دهڵێت، "هیوادارم لەژێر سایەی فەزڵی خوداو بەهاوکاری کۆدەنگی ناوخۆی حیزب کە لە کۆنگرەی پێنجەمدا دەرکەوت، بینەری یەکێتی ناوخۆیی و سەرکەوتنی هەرچی زیاتری یەکێتی نیشتمانیی کوردستان بین".
-
سەرلەشکر باقری:
هەوڵی دوورخستنەوەی گرووپە نەیارەکانی ئێران گونجاون بەڵام ڕێکاری زیاتری پێویستە
بەشی ئێران- سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران رایگەیاند، ئەو رێکارانەی بۆ رێککەوتنی ئەمنی لەلایەن عێراقەوە گیراونەتە بەر گونجاون بەڵام پێویست بە رێکاری زیاتر دەکات.
-
باڵیۆزی ئێران لە عێراق پەیامێکی بەبۆنەی ڕووداوەکەی حەمدانییەوە بڵاو کردەوە
بەشی ئێران- باڵیۆزی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی ڕووداوەکەی شارۆچکەی حەمدانیەی پارێزگای نەینەوا، پەیامێکی هاوخەمیی بڵاو کردەوە.
-
سەرۆک ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران:
بۆ دڵنیابوونەوە لە جێبەجێ کردنی رێککەوتنی ئەمنی تیمێکی چاودێری رەوانەی هەرێمی کوردستان دەکەین
بەشی ئێران- سەرۆک ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران رایگەیاند، گرووپە دژبەرەکانی ئێران تەنها کەمێک لە سنوورەکان دوور خراونەتەوە و چەند بەندێکی رێککەوتنی ئەمنی نێوان تاران و بەغدا جێبەجێ نەکراوە.
-
ئیبراهیم ڕەئیسی لە نمایشی سەربازیی ۳۱ی خەرماناندا:
هیچ گرووپێکی چەکدار لە سەر سنوورەکانی ئێران ناهێڵین
بەشی ئێران- سەرۆککۆماری ئێران لە ڕێوڕەسمی نمایشی سەربازیی ۳۱ی خەرماناندا وتی: هەنگاوەکانی عێراق بۆ چەکداماڵین لە گرووپەکانی دژ بە ئێران ئەرێنی بوون و ڕێگە نادەین هیچ گرووپێکی تیرۆریستیی چەکدار لە سەر سنوورەکانی ئێران بمێنێت.
-
محەمەد شیاع سوودانی بۆ ئیبراهیم ڕەئیسی:
رێگە نادهین خاکی عێراق بۆ هێرشکردنەسەر وڵاتانی دراوسێ بەکاربهێندرێت
بەشی ئێران- محەممەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق و ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە نیویۆرکی ئەمریکا و لە پەراوێزی بەشداریکردنیان لە 78مین کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان چاویان بەیەکتر کهوت.
-
باڵیۆزی ئێران لە بەغدا:
شاندێکی ئێران بۆ بەدواداچوونی رێککەوتنە ئەمنییەکە سەردانی هەرێم دەکات
بەشی ئێران- باڵیۆزی ئێران لە عێراق ڕایگەیاند شاندێکی هاوبەشی ئێران و عێراق بۆ بەدواداچوونی رێککەوتنە ئەمنییەکە سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات.
-
دەنگی ئەمریکا:
ئێران داوای ڕادەستکردنی ۲۲ سەرکردەی حزبە کوردییەکانی لە عێراق کردووە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرچاوەیەکی نزیک لە حزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران ڕاگەیاندووە: ئێران لە ڕێگەی عێراقەوە داوای دەستگیرکردن و ڕادەستکردنی ۲۲ سەرکردەی حزبە کوردییەکان دەکات.
-
بە مەبەستى بەدواداچوون بۆ رێکارەکانى جێبەجێکردنى رێککەوتنى ئەمنیى بەغدا و تاران؛
راوێژکارى ئاسایشى نەتەوەیی عێراق بە سەرۆکایەتیى شاندێکى سەربازى و ئەمنى گەیشتە هەولێر
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- راوێژکارى ئاسایشى نەتەوەیی عێراق بە سەرۆکایەتیى شاندێکى سەربازى و ئەمنى گەیشتە هەولێر بە مەبەستى بەدواداچوون بۆ رێکارەکانى جێبەجێ کردنى رێککەوتنى ئەمنیى عێراق و ئێران لەبارەى ئاسایشى سنوور.