ژمارەی قوربانیانی تەقینەوە تیرۆریستییەکەی کرمان گەیشتە ۸۴ شەهید و ۲۸۴ بریندار

بەشی ئێران- بەگوێرەی دوایین ئامارەکان ژمارەی قوربانیانی تەقینەوەکەی کرمان گەیشتە ۸۴ شەهید و ۲۸۴ بریندار کە دۆخی تەندروستی ژمارەیەکیان خراپە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، گوتەبێژی فریاگوزاری کرمان ڕاگەیاند بەشێکی دیکە لە بریندارانی هەر دوو تەقینەوەکەی مەزاری سەردار قاسم سولەیمان لە کرمان بە هۆی سەختی برینەکانیانەوە گیانیان لەدەستداوە و بەو پێیە، ژمارەی ئەو کەسانەی کەبەهۆی تەقینەکانەوە شەهید بوون گەیشتە ۸۴ کەس.

هەر بە پێی ئەم هەواڵە، ژمارەی بریندارانی ڕووداوەکەش ۲۸۴ کەسە کە برینی هەندێکیان سەختە.

شایانی باسع ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە لە میانی بەڕێوەچوونی چوارەمین ساڵیادی شەهید بوونی سەردار قاسم سولەیمانی دوو تەقینەوە خەڵکی کردە ئامانج.

News Code 222798

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha