بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ههڤاڵ ئهبووبهکر پارێزگاری سلێمانی له راگهیهندراوێکدا باسی لهوهکردوه، لە سنە بەچاودێریی و ئامادەبوونی ئیبراهیم ڕەئیسیی سەرۆک کۆماری کۆماری ئیسلامیی ئێران و میهرداد بەزرباش وەزیری رێگاوبان و شارسازیی و نوێنەرانی کورد لە پەرلەمانی ئێران و ئیسماعیل زارعی کووشا پارێزگاری کوردستان (سنە)؛ بەشداریمان کرد لە کردنەوەی وێستگای شەمەندەفەری سنە و هێڵی شەمەندەفەری کوردستان.
ناوبراو ئاماژهی بهوهش کردووه، لە مەراسیمەکەدا بە فەرمیی پێشوازیی و بەخێرهاتنی پارێزگاری سلێمانی کرا، سەرۆک کۆماری ئێران بڕیاریدا هێڵی شەمەندەفەری کوردستان تا دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ درێژبکرێتەوە و ئەم هێڵە بە هێڵی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیی ئێرانەوە ببەسترێتەوە و پەیوەندیی و ئاڵوگۆڕە بازرگانیی و ترانزێتییەکان لەگەڵ هەردوو دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ و پەروێزخان بەهێزتربکرێت.
ههڤاڵ ئهبوبهکر دهڵێت: "داوای کردنەوەی مەرزی سازان لە پارێزگای هەڵەبجەشمان گەیاندە سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران، بە ئومێدی ئەوەی لە ئایندەدا ئەم مەرزەیش بە فەرمیی بکرێتەوە".
Your Comment