بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پۆلیسی پارێزگای ئەلبورز ڕایگەیاند تەرمی ئەم دەرهێنەرە ئێرانییە و وەحیدە محەمەدی فەر کە هاوسەریەتی بەرەبەیانیی ئەمڕۆ دۆزراوەتەوە.
داوا بە دوای ئەمەش وەزیری فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی ئێران کۆبوونەوەیەکی خێرای پێکهێنا و تێیدا داوای لە دامودەزگا پێوەندییدارەکانی ئێران کرد بە زووترین کات ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی خۆیان لەبارەی ڕووداوی کوژرانی داریووش مێهرجوویی و هاوسەرەکەی ڕابگەیەنن.
داریوش مێهرجوویی دەرهێنەری ئێرانی، کاری دەرهێنەری بۆ چەندین فیلم لەوان هاموون، بازنەی مینا، مانگا، کرێچیەکان، لەیلا، میوانی دایکم، کردووە.
Your Comment