لە ساڵیادى شەهید بوونی سەردار سوله‌یمانى و ئه‌بوومه‌هدى موهه‌ندیس ده‌وام  ڕادەگیرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە حەوت پارێزگای عێراق بڕیار درا سبه‌ینێ چوارشه‌مه‌ 3ى 1ى 2024 ده‌وامى فه‌رمى به‌هۆى ساڵیادى شەهید بوونی سەردار سوله‌یمانى و ئه‌بوو مه‌هدى موهه‌ندیس ڕابگیرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له ‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكى ‌پارێزگاى واست-دا هاتووه‌: "له‌ ساڵیادی شەهیدبوونی سەرکردەکاندا، بڕیاردرا سبەی چوارشەممە دەوامی فەرمی لەسەرجەم فەرمانگە حکوومییەکان ڕابگیرێت، جگە لە بەشە خزمەتگوزارییەکان و بانکەکان".

ئەوەش هاتووە، پارێزگاکان بریتین لە؛ بابل و کەربەلا و بەسرە و موسەننا و واست و دیوانیە و کەرکووک.

News Code 222787

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha