بەرپرسی پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و ئێران گۆڕدرا

بەشی ئێران- گۆڕانکاری لە پۆستی بەرپرسی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئێران کرا؛ لە شوێنی عەبدوڵڵا ئاکرەیی، شاکر حوسێن پۆستەکەی وەرگرت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ چوارشەممە، ۲۹-۱۱-۲۰۲۳، عەبدوڵڵا ئاکرەیی، بەرپرسی پێشووی پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و ئێران لە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ڕووداوی ڕاگەیاندووە: "لە ئەمڕۆوە بە فەرمی کەسێكی دیکە لە شوێنی من دانراوە و پۆستەکە بەڕێوەدەبات."

 ئاکرەیی وتیشی: ماوەی سێ ساڵ خانەنشین بووە و دواتر پێنج ساڵ پۆستی بەرپرسی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئێرانی بەڕێوە بردووە؛ گوتیشی، "دوێنێ دوایین ڕۆژی کارم بوو بە فەرمی. کەسێک بە ناوی شاکر حوسێن بووە بە بەرپرسی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئێران."

 عەبدوڵڵا ئاکرەیی ئاماژەی بەوەشکرد، تاوەکوو ئێستا نازانێت چی پۆستێک وەردەگرێت و بۆ ئەرکێکی نوێ چاوەڕوانی فەرمانی سەرووی خۆی دەکات.

News Code 222589

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha