بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حه‌یان عه‌بدولغه‌نی وه‌زیری نه‌وتی عێراق که هاوکات جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانه بۆ کاروباری وزه، له تارانه و له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له به‌رپرسانی حکوومه‌تی ئێران و وه‌زاره‌تی نه‌وتی کۆماری ئیسلامی کۆبووه‌ته‌وه.
حه‌یان عه‌بدولغه‌نی ژماره‌یه‌ک له به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی نه‌وتی له‌گه‌ڵ خۆی هێناوە تاران و له‌گه‌ڵ جەواد ئەوجی وه‌زیری نه‌وتی ئێران کۆ بوونه‌وه. له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا، وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق و ئێران یاداشتێکی هاوکارییان له بواری ڕاهێنان و په‌ره‌پێدان ئیمزا کرد.
وه‌زیری نه‌وتی عێراق رایگه‌یاند، کۆبوونه‌وه‌که جه‌ختی له‌سه‌ر قووڵایی په‌یوه‌ندیی مێژوویی نێوان هه‌ردوو وڵاتی دراوسێ کرد له‌گه‌ڵ رۆڵی کاریگه‌ری عێراق و ئێران له رێکخراوی ئۆپێک و بازاری جیهانیدا، به‌وپێیه‌ی هه‌ردوو وڵات له پێشه‌نگی وڵاتانی به‌رهه‌مهێنی نه‌وت و غازدان.
به‌پێی قسه‌ی حه‌یان عه‌بدولغه‌نی، عێراق و ئێران رێککه‌وتوون له‌سه‌ر پیکهێنانی لیژنه‌یه‌کی پسپۆڕ بۆ به‌هێزکردنی ده‌رفه‌تی هاوکاریی هاوبه‌ش، له‌وانه پیکهێنانی لیژنه‌یه‌ک بۆ په‌ره‌پێدانی کێڵگه هاوبه‌شه‌کانی سنووری نێوان هه‌ردوو وڵات، به‌پێی چوارچێوه و عورفه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان که مافی هه‌ردوولا زامن بکات، ئه‌مه له‌گه‌ڵ دروستکردنی لیژنه‌یه‌ک بۆ هاوکاری له بواری وه‌به‌رهێنان و کۆکردنه‌وه‌ی غاز‌و پیشه‌سازییه پترۆکیمیاوییه‌کان و وزه‌ی نوێ بووه‌وه، هه‌روه‌ها لیژنه‌یه‌ک بۆ په‌ره‌پێدانی پاڵاوگه‌کان و لیژنه‌ی راهێنان و په‌ره‌پێدانی هاوبه‌ش.
هه‌ردوو وڵات گفتوگۆیان کردووه له‌باره‌ی کارکردن و هاوکاری له بواره‌کانی به‌بازاڕخستنی نه‌وت و لێدانی بیر‌و هاورده‌کردنی بۆری و کاڵا و دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت و بواره‌کانی تر.
Your Comment