سەرۆک ­کۆماری ئێران بڕیاری­دا هێڵی شەمەندەفەر تا دەروازەی باشماخ درێژ بکرێتەوە

پارێزگاری سلێمانی رایگه‌یاند، سه‌رۆک کۆماری ئێران بڕیاری­دا هێڵی شەمەندەفەری کوردستان تا دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ درێژبکرێتەوە و ئەم هێڵە بە هێڵی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیی ئێرانەوە ببەسترێتەوە.

هه‌ڤاڵ ئه‌بووبه‌کر پارێزگاری سلێمانی له‌ راگه‌یه‌ندراوێکدا باسی له‌وه‌کردوه‌، لە سنە بەچاودێریی و ئامادەبوونی ئیبراهیم ڕەئیسیی سەرۆک کۆماری کۆماری ئیسلامیی ئێران و میهرداد بەزرباش وەزیری رێگاوبان و شارسازیی و نوێنەرانی کورد لە پەرلەمانی ئێران و ئیسماعیل زارعی کووشا پارێزگاری کوردستان بەشداریمان کرد لە کردنەوەی وێستگای شەمەندەفەری سنە و هێڵی شەمەندەفەری کوردستان.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه‌، لە مەراسیمەکەدا سەرۆک کۆماری ئێران بڕیاری­دا هێڵی شەمەندەفەری کوردستان تا دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ درێژبکرێتەوە و ئەم هێڵە بە هێڵی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیی ئێرانەوە ببەسترێتەوە و پەیوەندیی و ئاڵوگۆڕە بازرگانیی و ترانزێتییەکان لەگەڵ هەردوو دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ و پەروێزخان بەهێزتربکرێت.

News Code 222465

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha