سەرۆک ­کۆماری ئێران بڕیاری­دا هێڵی شەمەندەفەر تا دەروازەی باشماخ درێژ بکرێتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پارێزگاری سلێمانی رایگه‌یاند، سه‌رۆک کۆماری ئێران بڕیاری­دا هێڵی شەمەندەفەری کوردستان تا دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ درێژبکرێتەوە و ئەم هێڵە بە هێڵی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیی ئێرانەوە ببەسترێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هه‌ڤاڵ ئه‌بووبه‌کر پارێزگاری سلێمانی له‌ راگه‌یه‌ندراوێکدا باسی له‌وه‌کردوه‌، لە سنە بەچاودێریی و ئامادەبوونی ئیبراهیم ڕەئیسیی سەرۆک کۆماری کۆماری ئیسلامیی ئێران و میهرداد بەزرباش وەزیری رێگاوبان و شارسازیی و نوێنەرانی کورد لە پەرلەمانی ئێران و ئیسماعیل زارعی کووشا پارێزگاری کوردستان (سنە)؛ بەشداریمان کرد لە کردنەوەی وێستگای شەمەندەفەری سنە و هێڵی شەمەندەفەری کوردستان.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه‌، لە مەراسیمەکەدا بە فەرمیی پێشوازیی و بەخێرهاتنی پارێزگاری سلێمانی کرا، سەرۆک کۆماری ئێران بڕیاری­دا هێڵی شەمەندەفەری کوردستان تا دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ درێژبکرێتەوە و ئەم هێڵە بە هێڵی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیی ئێرانەوە ببەسترێتەوە و پەیوەندیی و ئاڵوگۆڕە بازرگانیی و ترانزێتییەکان لەگەڵ هەردوو دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ و پەروێزخان بەهێزتربکرێت.

هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر ده‌ڵێت: "داوای کردنەوەی مەرزی سازان لە پارێزگای هەڵەبجەشمان گەیاندە سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران، بە ئومێدی ئەوەی لە ئایندەدا ئەم مەرزەیش بە فەرمیی بکرێتەوە".

News Code 222410

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha