بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ دووشەممە، ۰۶-۱۱-۲‌۰۲۳، محەممەد شیاع سوودانى، سەرۆکوەزیرانى عێراق بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە تارانى پایتەختی ئێران و دوای کۆبوونەوە لەگەڵ ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆککۆمار، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی هاوبەشیان رێکخست.
ئیبراهیم رەئیسی لە کۆنگرە رۆژنامەڤانییەکەدا لەبارەی پرسی فەلەستینەوە رایگەیاند، ''هەڵوێستی هاوبەشی حکوومەتی عێراق و کۆماری ئیسلامیی ئێران سەبارەت بە خەڵکی ستەملێکراوی فەلەستین ئەوەیە کە دەبێ بە زووترین کات بۆردوومانەکان بۆ سەر کەرتی غەززە بووەستێنرێن و هاوکاریی مرۆیی بگاتە خەڵکی غەززە".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد، یارمه‌تییه‌کانی ئه‌مریکا له بواره‌کانی چه‌ک و که‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی و هاوکاری هه‌واڵگری ئیسرائیلی له کوشتار و کاری بێڕه‌حمانه له دژی خه‌ڵکی فه‌ڵه‌ستین هانده‌دات، "ئه‌وه‌ی له‌م رۆژانه‌دا ئه‌مریکا باسی ده‌کات که هه‌وڵده‌ده‌ن هاوکاری بگه‌یننه که‌رته غه‌ززه یان ئاگربه‌ست رابگه‌یه‌نرێت به‌ته‌واو بانگه‌شه‌یه‌کی دۆیه و له‌گه‌ڵ کرده‌وه‌کانیاندا ناگونجێت، ئه‌مریکییه‌کان بڕیارنامه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشیان ڤیتۆکرد و به‌کرده‌وه ده‌ستی رژێمی زایۆنیان بۆ کوشتن ئاوه‌ڵاهێشتوه‌ته‌وه و ئه‌و تاوانه ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی ئه‌مریکا و ئه‌و وڵاتانه‌ی که پشتیوانی رژێمی زایۆنین".
سەرۆک کۆماری ئێران باسی له‌وه‌ش کرد، "خۆڕاگری به‌رگری له به‌رامبه‌ر رژێمی زایۆنی ئه‌و شکسته‌ی که به‌سه‌ر رژێمی زایۆنیدا هێنراوه، پێمانوایه رژێمی زایۆنی داڕوخاوه‌و ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت له‌سه‌رپێ خۆی رابگرێت، ئه‌مریکایه‌کانن، تاوکو ئه‌مڕۆش لێکدانه‌وه‌ی هه‌مو جیهان ئه‌وه‌یه گه‌لی فه‌ڵه‌ستین سه‌رکه‌وتو بوه و کوشتنی منداڵ و ژن و وێرانکردنی خانوی خه‌ڵک ئه‌وه وه‌کو سه‌رکه‌وتن بۆ رژێمی زایۆنی له‌قه‌ڵه نادرێت، به‌واتایه‌کی دیکه ئه‌مه شکستێکی رژێمی زایۆنی و تاوانه دژی مرۆڤایه‌تی".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، وڵاتانی جیهان ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان به خودا هه‌یه و باوه‌ڕیان به ویژدان و مێژو هه‌یه ناتوانن له به‌رامبه‌ر مێژو وه‌ڵامبده‌نه‌وه له‌وه‌ی که بێده‌نگبون به‌رامبه‌ر ئه‌و تاوانانه و هه‌ر هه‌نگاوێک له ئاست وڵاتانی ئیسلامی و وڵاتانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ رێگری له حکومه‌تی زایۆنی و ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بۆ کوشتاری خه‌ڵکی بێتاوانی غه‌ززه به‌ڕێوه‌بچێت پشتیوانی ده‌که‌ن.
لایخۆیه‌وه محه‌مه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له کۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌که‌دا رایگه‌یاند: "ته‌شه‌نه‌کردنی جه‌نگی غه‌ززه هۆکارێکی زۆر گه‌وره ده‌بێت بۆ ناسه‌قامگیری و نائارامی ئه‌م ناوچه‌یه و هه‌مویان ده‌که‌وێته ئه‌ستۆی کیانی زایۆنیزم، بۆیه ئه‌رکێکی زۆر گرنگ بو که له‌گه‌ڵ سه‌رۆک کۆماری ئێران له‌مباره‌یه‌وه قسه بکه‌ین بۆ کۆکبون و هه‌وڵدان بۆ گوشارخستنه سه‌ر وڵاته کاریگه‌ره‌کان له‌م ناوچه‌یه‌دا بۆ راگرتنی ئه‌م شه‌ڕو کۆمه‌ڵکوژییه که گه‌لی فه‌ڵه‌ستین روبه‌ڕوی ده‌بێته‌وه و هه‌وڵده‌ده‌ین له رێگه‌ی ئه‌م گفتوگۆ و دیدارانه و ئه‌و رۆڵه سیاسیه‌ی که عێراق هه‌یه‌تی ئه‌نجامی بده‌ین".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "له هه‌وڵداین له رێگه‌ی ئه‌م کۆبونه‌وانه‌دا له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌که و وڵاتانی کاریگه‌ری جیهان قسه بکه‌ین و هه‌رچی زوتره ئاگربه‌ست له غه‌ززه بێته ئاراوه و به جددی کارده‌که‌ین بۆ کردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین نه‌هامه‌تییه‌کانی خه‌ڵکی غه‌ززه که‌مبکه‌ینه‌وه و عێراق ئاماده‌یی خۆی راگه‌یاندوه و کاروانی هاوکاریه‌کانی ناردوه بۆ میسر له رێگه‌ی ده‌روازه‌ی ره‌فحه‌وه ده‌گوازرێته‌وه بۆ که‌رتی غه‌ززه".
Your Comment