-
ڕووداوێکی هاتووچۆ لە سووریا کوژران و برینداربوونی زیاتر لە ۲۳ کەسی لێکەوتەوە
بەشی سووریا- لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر ڕێگای سلمییە – حومس لە نزیک بەنزینخانەی جەزیرە، ۷ کەس گیانیان لەدەستدا و ۱۷ی دیکەش بریندار بوون.
-
هێرش کرایەوەسەر بنکەی ئەمریکی عەین ئەسەد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان-ئەمڕۆ چوارشەممە جارێکی دیکه بنکەی سهربازیی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار کراوەتە ئامانج.
-
پارێزگارى هەولێر بۆ چارەسەرى هەستانى لافاو قەرزى لە سعوودیە کردووە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پارێزگاری هەولێر لە کۆبوونەوەی لەگەڵ سوودانی ڕایگەیاند، لە ماوەی ڕابردوو بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی کەمئاوی و مەترسییەکانی لافاوی شاری هەولێر داوای قەرزیان لە سعوودییە کردووە.
-
لە هێرشێکی داعشدا ۵ سەربازی سوپای سووریا کوژران
بەشی سووریا- لە هێرشێکی چەكدارانی داعش، بۆسەر بارەگاکانی سوپای سووریا لە باشووری دەشتی حومس ۵ سەرباز کوژران.
-
کاردانەوەی حەلبووسی بۆ بڕیارەکەی دادگای فیدراڵ:
کەسانێک هەن هەوڵی تێکدانی سەقامگیری عێراق دەدەن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- محهمهد حەلبووسی دوای ئهوهی لهلایهن دادگای فیدڕاڵییهوه له سهرۆكی پهرلهمانی عێراق دوورخرایهوه، رایگهیاند، کەسانێک هەن هەوڵی تێکدانی سەقامگیری وڵات و پارچەپارچەکردنی پێکهاتە سیاسییەکان دەدەن.
-
میتی تورکیا ئیدیعا دەکات چیا ئامەد فەرماندەی PKKی لە سلێمانی کوشتووە
بەشی تورکیا- میتی تورکیا ئیدیعا دەکات بەرپرسی ویلایەتی کەرکووکی پەکەکە-ی لە شاری سلێمانی لە باکووری عێراق تیرۆر کردووە.
-
هێرشێکی فڕۆکەکانی تورکیا بۆسەر شەنگال کوژرانی دوو ئەندامی یەبەشە-ی لێکەوتەوە
بەشی تورکیا- فڕۆكهیهكی بێفڕۆكهوانی تورکیا ئۆتۆمبێلێكی له سنووری قەزای شنگال کردە ئامانج کە بەهۆیەوە زیانی گیانی و ماددی لێکەوتەوە.
-
مەسروور بارزانی ئەنجامی کۆبوونەوەی لایەنەکانی هەرێمی لەگەڵ شاندی عێراقی ڕاگەیاند
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دواى کۆبوونهوهکان بۆ ماوهى دوو ڕۆژ لهگهڵ وهفدى باڵاى حکوومهتى عێراق به سهرۆکایهتى جێگرى سهرۆک وهزیرانى حکوومهتى فیدراڵى، مهسروور بارزانى ئهنجامى کۆبوونهوهکانى ئاشکرا کرد.
-
ئاسایشی کوردستانی سووریا دوو ئەندامی داعشی دەستگیر کرد
بەشی سووریا- هێزەکانی ئاسایشی رۆژئاڤا، دوو ئەندامی شانەکانی داعشیان لە باکووری دێرەزوور لە رۆژهەڵاتی سووریا دەستگیرکرد.
-
بەرپرسێکی ئاسایش:
عێراق زیاتر لە ۷۷۰ کەس لە کامپی ئەل هۆلی سووریا وەردەگرێتەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرپرسێکی عێراق دەڵێت نزیکەی ۲۰۰ خێزان لە کەمپی ئەل هۆلی سووریاوە ڕەوانەی عێراق کراونەتەوە.
-
ئەمریکا سیستەمی بەرگریی پاتریۆتی لە عێراق و هەرێمی کوردستان جێگیر کرد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی پنتاگۆن ئاشکرای دهکات، بۆ وهڵامدانهوهى ههر هێرشێک بکرێته سهر هێزهکانیان، سیستمی بەرگریی پاتریۆتیان لە عێراق و هەرێمى کوردستان جێگیر کردووە.
-
داهاتی مانگانەی یەکێتیی نیشتمانی لە هەناردەی نەوت بۆ ئێران دەگاتە یەک ملیۆن دۆلار
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- درەو میدیا لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی داوە بە ژمارەی ئەو تانکەرە نەوتانەی لە هەرێمی کوردستانەوە دێنە ئێران و چۆنییەتی فرۆشتنی نەوتەکە و ڕێژەی داهاتەکەی بۆ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان حەسێب کردووە.
-
وەزیری نەوتی عێراق:
ئامانجمان لە سەردانی هەولێر لێکنزیککردنەوەی بۆچوونەکانە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیری نەوتی عێراق دەڵێت، بۆ چارەسەرکردنی کۆمەڵێک کێشە بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای وەزارەتەکەی سەردانی هەولێری کردووە و دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی کوردستانیش یەکێکە لە مژارەکان.
-
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق:
پێویستە تەمەنی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق درێژ بکرێتەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، گەر تەمەنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق درێژ نەکرێتەوە ئەوا ناتوانێ پڕۆسەی جیاکردنەوە و وردبینی و یەکلاییکردنەوەی سکاڵاکان و پەسەندکردنی ئەنجامی کۆتایی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق ئەنجام بدات.
-
لە کۆبانی دژی هێرشی تورکیا بۆسەر ناوەندی گەنجان خۆپیشاندان بەڕێوەچوو
بەشی سووریا- سەدان دانیشتووی ناوچەی فورات بۆ شەرمەزارکردنی هێرشی تورکیا بۆ سەر ناوەندی گەنجانی شۆڕشگێڕ لە مەنبەج، ڕژانە سەر شەقام.
-
هەردوو سەرۆک کۆماری عێراق و سووریا لە کۆبوونەوەیەکدا دوا پێشهاتەکانی غەززەیان تاوتوێ کرد
بەشی سووریا- بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا لە ڕیاز پایتەختی سعوودیا لە کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆک کۆماری عێراقدا جەختیان لە ڕۆڵی وڵاتانی عەرەبی کرد بۆ وەستاندنی دەستدرێژیی ڕەژیمی زایۆنی بۆسەر گەلی فەلەستین.
-
عێراق دوو کەمپ بۆ چەکدارانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی لە هەرێمی کوردستان دروست دەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق رایگەیاند، دوو کەمپ یەکێکیان لە هەولێر و ئەوی دیکەیان لە سلێمانی بۆ چەکدارانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی دروست دەکرێن.
-
پارێزگاری سلێمانی:
ئەگەر فێرکردن دەست پێ نەکاتەوە پڕۆسەی پروەردە لە ئەمساڵدا هەڵدەوەشێتەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پارێزگاری سلێمانی دەڵێت داواکانی مامۆستایان و مووچەخۆران تەواو ڕەوا و یاسایین و دەبێت بە زووترین کات پرسی مووچە یەکلایی بکرێتەوە.
-
محهمهد شیاع سوودانی و نێچیرڤان بارزانی لە هەولێر کۆ بوونەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- محهمهد شیاع سوودانی سهرۆک وهزیرانی عێراق له دیدارهكهیدا لهگهڵ سهرۆكی ههرێمی كوردستان جهختیان لهسهر ههماههنگی ههوڵهكان بهمهبهستی پاڵپشتی كردنی حكوومهتی عێراق له جێبهجێ كردنی پرۆگرامه وزاریهكهیدا کردەوە.
-
پهرلهمانتارێكی کورد له ئیستانبوڵ دەستبەسەر کرا
بەشی تورکیا- سیاسەتمەداری كورد و ئهندامی پهرلهمانی توركیا له ئیستانبوڵ بە تۆمەتی لێکۆڵینەوەیەک کە ساڵی ۲۰۱۲ دەستیپێکردووه لهلایهن پۆلیسهوه دەستبەسەر کرا.
-
هێرۆ مستەفا وەکوو باڵیۆزی نوێی ئەمریکا لە میسر دەستبەکار بوو
بەشی جیهان- هیرۆ مستەفا باجەلان ئهمڕۆ چوارشەممە وەک باڵیۆزی نوێی ئەمریکا لەمیسر سوێندی یاسایی خوارد و دەستبەکار بوو.
-
سەرکردەیەکی داعش لە تەلکۆچەر دەستگیر کرا
بەشی سووریا- ئاسايشى کوردستانی سووریا دهستگيرکردنى سەرکردەیەکی داعشی لە قەزای تەل کۆچەر لە ڕۆژهەڵاتی قامیشلۆ دەستگیر ڕاگەیاند.
-
کوردستانی سووریا گرووپێکی نوێ لە خێزانەکانی داعش ڕادەستی عێراق دەکاتەوە
بەشی سووریا- وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، ئاگادارییەکیان پێگەیشتووە سەبارەت بە ئامادەکارییەکان بۆ وەرگرتنەوەی گرووپێکی نوێی خێزانە عێراقییەکان کە کامپی هۆل.
-
تاڵەبانی و بارزانی بە تۆمەتبار کردنی یەکتر گرژییەکانی نێوان یەکێتی و پارتییان زیادتر کرد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- یەکێتی و پارتی نەگەیشتنە رێککەوتن، مەسروور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی لە دانیشتنە چوارقۆڵیەکەدا گەیاندیانە مریشکە ڕەشە، نێچیرڤان بارزانی دۆخەکەی هێورکردەوە، مەسروور بارزانی وتی ئێوە دژایەتی حکوومەت دەکەن، بافڵ تاڵەبانی وتی، حکوومەت جیاوازی دەکات هیچ دەسەڵاتێکت بۆ وەزیرەکانی یەکێتی نەهێشتووەتەوە، مەسروور بارزانی بە بافڵ تاڵەبانی وتووە، مادام پەیوەندییەکانتان هێندە باشە بۆچی مووچەی مووچەخۆرانی سلێمانی دابین ناکەیت تا مامۆستاکان بچنەوە هۆڵەکانی خوێندن....
-
ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی:
نوێنەرانی یونامی لە عێراق و هەرێم کاری زیاتر بکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەمینداری گشتیی یەکگرتوی ئیسلامیی کوردستان داوا له نوێنەرانی یونامی لە عێراق و هەرێم کرد کاری زیاتر بکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا چارەسەری موچەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.
-
ڕاگەیەندراوی هاوبەشی یەكێتیی نیشتمانی و پارتی دیموکرات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- یەكێتی و پارتی لە ڕاگەیەندراوی هاوبەشی كۆبوونەوەکەیاندا جەخت لە پێكەوە كار كردن لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی تر بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێم و پاڵپشتی كردنی هەنگاوەكانی حكوومەتی هەرێم بۆ دابین كردنی مووچە دەكەنەوە و بڕیاریشیان داوە كۆبوونەوەكانی نێوانیان بەردەوامییان هەبێت.
-
بەیاننامەی بەرگریی ئیسلامی لەبارەی بە ئەمانج گرتنی بنکەکانی ئەمریکا لە هەولێر
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- گرووپی "المقاومه الإسلامیه فی العراق" رایگهیاند، لهڕێگهی دوو فڕۆكهی بێفڕۆكهوانهوه بنكهی سهربازیی ههریر-یان له ههولێر كردۆته ئامانج.
-
وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان:
دانەگاز بەبێ ڕەزامەندی ئێمە ناتوانێت گاز بۆ شوێنی دیکە بگوازێتەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کۆمپانیای دانەگاز بەهیچ شێوەیەک بۆی نییە بەبێ ڕەزامەندیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گاز لە کێڵگەکانی هەرێمەوە بۆ هیچ شوێنێکی دیکە بگوازرێتەوە.
-
وەزارەتی نەوتی عێراق:
ڕۆژانە ۱۰۰ ملیۆن پێ سێجا غاز لە کێڵگەی کۆرمۆرەوە بۆ کەرکووک دەگوازرێتەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی نەوتی عێراق تەواوکردنی پڕۆژەی بۆری گواستنەوەی غازی لە کێڵگەی کۆرمۆری قەزای چەمچەماڵەوە بۆ وێستگەی کارەبای کەرکووک راگەیاند.
-
وتەبێژی یەکێتی: دەبێت کورد خۆی لە گرژییەکانی ناوچەکە بەدوور بگرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، دەبێت کوردەکان خۆیان لە گرژییەکانی ناوچەکە بەدوور بگرن.